یه‌كێتى ئاسیا بڕیارى گۆڕینى واده‌ى یارییه‌كه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى ئێران له‌پاڵاوتنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌دات

الاثنين 11 تشرين ثاني 2019 - 09:20

 یه‌كێتى ئاسیا بڕیارى گۆڕینى واده‌ى یارییه‌كه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى ئێران له‌پاڵاوتنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌دات

 به‌غدا-اه‌ع

یه‌كێتى توپى پێ ئاسیا بڕیارى گۆرینى واده‌ى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى ئێران رۆژى پێنجشه‌ممه‌ داهاتوو دا له‌كاژێر شه‌شى بۆ چوارى ئێواره‌ كه‌بڕیار وایه‌ له‌چوارده‌ى ئه‌م مانگه‌ له‌میان پاڵاوتنه‌ كیشوه‌رییه‌ هاوبه‌شه‌كانى جامى جیهانى قه‌ته‌ر 2022وكۆتاییه‌كانى نه‌ته‌وه‌كانى ئاسیاى چین 2023.
باسل گۆرگیس به‌رێوبه‌رى ئیدارى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقییه‌(اه‌ع)راگه‌یاند"گۆڕینى كاتى یارییه‌كه‌ به‌هۆى سه‌رقاڵبوونى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ردنى بووه‌ به‌یارییه‌كى گرنگ له‌میان هه‌مان پاڵاوتنه‌كان وله‌ئێواره‌ى هه‌مان رۆژدا".