سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە عەمار حەكیم دەكات

الأحد 10 تشرين ثاني 2019 - 23:12

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە عەمار حەكیم دەكات

 

 به‌غدا-اه‌ع
 
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند" لە دیدارەكەدا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی وڵاتیان كرد، لەگەڵ داواكاری خۆپیشاندەران و جێبەجێكردنیان، تەئكیدیش كرایەوە لەسەر پاراستنی خۆپیشاندەران، و دەستدرێژی نەكردنە سەر هێزە ئەمنیەكان، و پاراستنی هێمنی خۆپیشاندانەكان و موڵك و ماڵی گشتی و تایبەت".
هەر لە دیدارەكە تەئكیدكرایەوە لەسەر چاكسازی بەرفراوان، بۆ دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە بۆ گەلی عێراق، و گرنگی هەمواركردنەوەی دەستور و هەمواری یاسای هەڵبژاردن و دەركردنی ئەو یاسایانەی دەرفەتی كار دەرەخسێنێت و ئاستێك بۆ بێكاری دادەنێت.