هه‌واڵگیرى سه‌ربازى تیرۆرستێك له‌ ئه‌نبار ده‌ستگیر ده‌كات

الأحد 10 تشرين ثاني 2019 - 11:30

هه‌واڵگیرى سه‌ربازى  تیرۆرستێك له‌ ئه‌نبار ده‌ستگیر ده‌كات
به‌غداد-اه‌ع
 
به‌رێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى سه‌ربازى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ده‌ستگیر كردنى تیرۆرستێكى له‌ پارێزگاى ئه‌نبارى ڕاگه‌یاند.
له‌ به‌یانامه‌یه‌كى هه‌واڵگیرى سه‌ربازى كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) كه‌وتووه‌"مه‌فره‌زه‌كانى هۆبه‌ى هه‌واڵگیرى سه‌ربازى له‌ فیرقه‌ى 7 به‌هاوكارى هه‌واڵگیرى فه‌وجى یه‌كلا لیواى 29 به‌ پشت به‌ستن به‌زانیارى هه‌واڵگیرى ورد توانرا تیرۆرستێك له‌ قه‌زاى هیت له‌ ئه‌نبار ده‌ستگیر بكه‌ن".
له‌ به‌یانامه‌كه‌دا هاتووه‌"ئه‌و تیرۆرسته‌ په‌یوه‌ندى هه‌بوو به‌ مه‌فره‌زه‌كانى تیرۆرست ئه‌بو حوزه‌یفه‌ به‌رپرسى كه‌رتى جزیره‌،هه‌روه‌ها یه‌كێكه‌ له‌ داواكراوه‌كان له‌ دادگا به‌پێى مادده‌ى 4ى تیرۆر".