ده‌ستپاكى:فه‌رمانى بانگهێشتكردن دژى سه‌رۆكى پێشووى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى كه‌ربه‌لا ده‌رده‌كات

الأحد 10 تشرين ثاني 2019 - 09:20

 ده‌ستپاكى:فه‌رمانى بانگهێشتكردن دژى سه‌رۆكى پێشووى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى كه‌ربه‌لا ده‌رده‌كات

 به‌غدا-اه‌ع

ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،فه‌رمانى بانگهێشتكردن دژى سه‌رۆكى پێشووى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى كه‌ربه‌لا وژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى پێشووى ده‌سته‌ى وبه‌رهێنان ده‌ركراوه‌.
ده‌ستپاكى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌كۆپییه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند"دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌ت به‌پێداچوونه‌وه‌ى كه‌یسه‌كانى ده‌ستپاكى له‌كه‌ربه‌لا فه‌رمانى بانگهێشتكردن دژى سه‌رۆك وئه‌ندامانى پێشووى ده‌سته‌ وئه‌نجومه‌نى وه‌به‌رهێنانى كه‌ربه‌لا ده‌ركردووه‌ به‌پێ بنه‌ماكانى مادده‌ى(330)ى یاساى سزادانى عێراقی"ـ
به‌یاننامه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى راگه‌یاند"فه‌رمانى بانگهێشتكردنه‌كه‌ كه‌له‌لایه‌ن دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌ت به‌پێداچوونه‌وه‌ى كه‌یسه‌كانى ده‌ستپاكى پارێزگاكه‌ ده‌ركراوه‌ به‌پشت به‌ستن به‌لێكۆڵینه‌وه‌كانى ده‌سته‌كه‌ بووه‌ له‌كه‌یسى سه‌رپێچییه‌كان كه‌ ئه‌نجام دراون له‌رێگاى پێدانى مۆڵه‌تى وه‌به‌رهێنانى تایبه‌ت به‌پرۆژه‌ى ئۆتێلێك به‌بڕى زیاتر له‌(28)ملیۆن دۆلار"