بانكى رافیده‌ین به‌شێكى نوێ پێشینه‌ى خانه‌نیشانى شارستانى وسه‌ربازییه‌كان خه‌رج ده‌كات

الأحد 10 تشرين ثاني 2019 - 08:45

بانكى رافیده‌ین به‌شێكى نوێ پێشینه‌ى خانه‌نیشانى شارستانى وسه‌ربازییه‌كان خه‌رج ده‌كات

 به‌غدا-اه‌ع

بانكى رافیده‌ین،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،خه‌رج كردنى به‌شێكى نوێ له‌پێشینه‌ى خانه‌نیشانى شارستانى وسه‌ربازییه‌كانى راگه‌یاند.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى بانكى رافیده‌ین له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌كۆپییه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند"به‌شێكى نوێ له‌پێشینه‌ى خانه‌نیشانى شارستانى وسه‌ربازییه‌كان خه‌رج كراوه‌ كه‌بریتیه‌ له‌3و5و8و10وله‌رێگاى ده‌روازه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانه‌وه‌ بۆ زیاتر له‌900خانه‌نشینكراو"ـ
به‌یاننامه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى راگه‌یاند"خه‌رج كردنى ئه‌م پێشینه‌یه‌ له‌رێگاى ئاگاداركردنه‌وه‌ى خانه‌نشینكراوه‌كه‌ بووه‌ له‌میان ناردنى كورته‌ نامه‌یه‌ك بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ى به‌پێدانى پێشینه‌كه‌".