سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوان ده‌كات بۆ تاوتوێ كردنى بوودجه‌ى 2020

الخميس 07 تشرين ثاني 2019 - 01:01

سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوان ده‌كات بۆ تاوتوێ كردنى بوودجه‌ى 2020

 به‌غدا-اه‌ع

عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوانى كرد بۆ تاوتوێ كردنى بوودجه‌ى گشتى 2020 وكۆپییه‌ نوێكه‌ره‌وه‌كه‌ى له‌سایه‌ى لێكتێگه‌یشتن وبنه‌ما نوێكان كه‌له‌میان به‌رنامه‌ حكومییه‌كه‌ خراوه‌ته‌ به‌ر باس ،له‌گه‌ڵ پابه‌ندییه‌ داراییه‌ داواكراوه‌كان بۆ جێ به‌جێ كردنى سه‌رجه‌م به‌ڵێنه‌كانى حكومه‌ت بۆ به‌ده‌مه‌و هاتنى خۆپیشانده‌ران له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى چاكسازى گرنگ له‌كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كان وزیادكردنى داهاته‌كان وكه‌مكردنه‌وه‌ى كورتهێنان وده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى گۆڕینى هه‌نگاوه‌یی به‌ره‌و بوودجه‌ى به‌رنامه‌ وئاسته‌كان ولێژنه‌كه‌یش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ كۆبوونه‌وه‌كانى به‌رده‌وامه‌ به‌ئاماده‌بوونى شاره‌زایان ووه‌زاره‌ته‌كان ولایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان .