لیژنه‌ى كاتى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌موارى ده‌ستوورى كۆمه‌ڵێك بڕیار ده‌دات له‌نێویشیاندا پێشوازى كردن له‌ڕاوبۆچوونى خۆپیشانده‌ران

الثلاثاء 05 تشرين ثاني 2019 - 18:52

 لیژنه‌ى كاتى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌موارى ده‌ستوورى كۆمه‌ڵێك بڕیار ده‌دات له‌نێویشیاندا پێشوازى كردن له‌ڕاوبۆچوونى خۆپیشانده‌ران

 به‌غدا-اه‌ع

لیژنه‌ى كاتى نوێنه‌رایه‌تى راسپێردراو بۆ ئه‌نجامدانى پێشنیاره‌كانى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى خۆى به‌سه‌رۆكایه‌تى محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆك په‌رله‌مان وحه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌م سازكرد .
لیژنه‌ى كاتى نوێنه‌رایه‌تى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند"له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ كۆمه‌ڵه‌ بڕیارێك ده‌ركراوه‌".
ئه‌مه‌یش ده‌قه‌كه‌یه‌تى :
1-به‌شداریكردنى لیژنه‌ بیاوماقوڵان كه‌مه‌رجعیه‌تى ئاینى بانگه‌وازى پێكهێنانى كرد له‌وتوێژه‌كانى لیژنه‌كه‌ بۆ پێشكه‌ش كردنى بیروبۆچوون وپێشنیاره‌كان له‌باره‌ى هه‌مواكردنه‌وه‌ ده‌ستوورییه‌كان.
2-به‌شداریكردنى شاره‌زایان ومامۆستایانى یاساى ده‌ستوورى زانكۆ عێراقییه‌كان له‌ئاماده‌كردنى شێوازى پێویست،بۆ ئه‌نجامدانى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوورى 
3-بانگهێشت كردنى رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى وسه‌ندیكا ویه‌كێتیه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌مه‌به‌ستى پێشكه‌ش كردنى دید وپێشنیاره‌كان له‌باره‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوورى.
4-كردنه‌وه‌ى پێگه‌یه‌كى ئه‌لیكترۆنى كه‌له‌میانه‌یدا پێشوازى له‌دیدى سه‌رجه‌م چینه‌كانى كۆمه‌ڵگاى عێراقی ده‌كرێت له‌نێویشیاندا نوێنه‌رانى خۆپیشانده‌ران له‌باره‌ى بۆچوونیان له‌سه‌ر هه‌مواكردنه‌وه‌ى ده‌ستوورى.
 5-په‌نابردن به‌شاره‌زایانى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌میان نێرده‌كه‌یان له‌عێراقدا. 
6-بانگهێشت كردنى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى وجێ به‌جێ كار بۆ ره‌وانه‌كردنى نوێنه‌ره‌كانیان بۆ گوێ گرتن له‌راوبۆچوونیان له‌باره‌ى هه‌مواكردنه‌وه‌ ده‌ستوورییه‌كان  
7-به‌رده‌وامبوون له‌ئه‌نجامدانى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوورى به‌پێ واده‌ زه‌منییه‌ دیاریكراوه‌كان 
ئه‌وه‌یشى ڕاگه‌یاند"لیژنه‌كه‌ بڕیارى داوه‌ كۆبوونه‌وه‌كانى به‌رده‌وام بێت بۆ ئه‌نجامدانى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوورى پێویست به‌زووترین كات به‌و پێیه‌ى گونجاو بێت له‌گه‌ڵ پێداویستى كردارى بناغه‌ى بنیاتنانى ده‌وڵه‌ت به‌پێ چوار چێوه‌ ده‌ستوورییه‌كان".