وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ و بلاسخارت تاوتوێى رێكاره‌كانى حكومه‌ت ده‌كه‌ن بۆ جێ به‌جێ كردنى داوكارى خۆپیشانده‌ران

الثلاثاء 05 تشرين ثاني 2019 - 13:50

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ و بلاسخارت تاوتوێى رێكاره‌كانى حكومه‌ت ده‌كه‌ن بۆ جێ به‌جێ كردنى داوكارى خۆپیشانده‌ران
به‌غداد-اه‌ع
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ محه‌مه‌د عه‌لى حه‌كیم وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق چاوى كه‌وت به‌ ژینین بلاسخارتى نوێنه‌رى ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق .
 
له‌به‌یانامه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ كۆپیه‌كه‌ ده‌ستى(اه‌ع)كه‌وتووه‌"له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ دواپیشهاته‌ ئه‌منى و سیاسیه‌كان وپاڵشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ حكوموت كرا،له‌گه‌ڵ ئه‌و رێوشوێنانه‌ى حكومه‌ت ده‌یانگرێته‌به‌ر بۆ جێ به‌جێ كردنى داواكارى خۆپیشانده‌ران".
 
به‌پێى به‌یانامه‌كه‌ وه‌زیره‌ى ده‌ره‌وه‌ جه‌ختى له‌ "گرنگى یارمه‌تى وپاڵشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق كرد له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان.