دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌ستپاكى موسه‌نا فه‌رمانى بانگهێشت كردن ئاراسته‌ى جێگرى پارێزگار ده‌كات

الثلاثاء 05 تشرين ثاني 2019 - 13:21

دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌ستپاكى موسه‌نا فه‌رمانى بانگهێشت كردن ئاراسته‌ى جێگرى پارێزگار ده‌كات
به‌غداد-اه‌ع
 
 
دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌ستپاكى سه‌ر به‌سه‌رۆكایه‌تى دادگاى ته‌میزى فیدراڵى موسه‌نا ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ فه‌رمانى بانگهێشتى بۆ جێگرى یه‌كه‌مى پارێزگارى موسه‌نا ده‌ركرد به‌ تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى دارلیى و كارگێڕى.
 
له‌به‌یانامه‌یه‌كى فه‌رمى سه‌نته‌رى ئه‌نجومه‌نى دادگاى باڵادا هاتووه‌ كه‌ كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵلا عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌"فه‌رمانى بانگهێشته‌كه‌ له‌سه‌روبه‌ندى ئه‌و گرته‌ ڤدیۆیه‌دا بووه‌ كه‌ به‌رێز پارێزگارى موسه‌نا باس له‌گه‌نده‌ڵى جێگرى یه‌كه‌مى خۆى ده‌كات و به‌وه‌ تۆمه‌تبارى ده‌كات كه‌ درێژه‌ به‌ پرسى گرێبه‌سته‌كانى پارێزگاكه‌ ده‌كات له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سێتى".