سەرۆک کۆمار کارنامەی ژمارەیەک باڵیۆزی نوێی لە عێراق وەرگرت

الاثنين 04 تشرين ثاني 2019 - 20:09

سەرۆک کۆمار کارنامەی ژمارەیەک باڵیۆزی نوێی لە عێراق وەرگرت

 به‌غدا-اه‌ع

 
سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ دوو شەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا کارنامەی ژمارەیەک باڵیۆزی نوێی وڵاتانی ھۆلەندا ئیریک ستراتک، سوید لارش رۆنوچ، بۆسنە ماتۆ زیکۆ، باشووری ئەفریقا ئیبراھیم سالی، قوبرس ئەندریاس کۆزۆپەس لە عێراق وەرگرت.
 
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك كۆمار له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند"لە میانی مەراسیمەكەدا سەرۆک بەرھەم جەختی لە پەرۆشی عێراق کردەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیھان بەجۆرێک ببێتە مایەی بەرقەرارکردنی سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکە و جیھاندا، ھاوکات ھیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزانی نوێ خواست لە ئەرکەکانیاندا".
 
لە کۆتایی مەراسیمەكەدا باس لە چۆنیەتی بەھێزکردن و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان و ھاریکاری ھاوبەش کرا، بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییەکان بکات.