سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ شاندی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد

الاثنين 04 تشرين ثاني 2019 - 13:37

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ شاندی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد
به‌غداد-اه‌ع
 
نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەکدا کەدەستی (اەع)کەوتووە ڕایگەیاند"محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی كرد لە شاندێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی ئادەم سمیس پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی لە واشنتۆن و سەرۆكی لیژنەی هێزە چەكدارەكان بۆ تاوتوێ كردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و رێگەكانی پتەوكردنی هاریكاری دۆستانە".
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دوا پێشهاتە سیاسیەكانی وڵاتی خستەڕوو لەگەڵ داواكاری ڕەوای خۆپیشاندەران و ئەو چاكسازییانەی كە ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاری لەسەریانداوە و تایبەتن بە هەمواری دەستور و یاسای هەڵبژاردن، بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی پاراستنی خۆپیشاندەران و دەستدرێژی نەكردنە سەر هێزە ئەمنیەكان و پاراستنی ئاشتیانەی خۆپیشاندانەكان و كاركردن بۆ دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە بۆ گەلی عێراق.
هەر لە دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و واشنتۆن كرا لەگەڵ گرنگی فراوانكردنی هاریكاری ئابوری لە نێوان هەردوو وڵات و گەشەپێدانی وەبەرهێنان بۆ دەستەبەركردنی هەلی كار بۆ كرێكاران و لاوان.
لەبەشێكی تری دیدارەكە تاوتوێی هەوڵەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ئەمریكا كرا لەبەرەنگاربوونەوەی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و ڕاوەدونانی شانە نستوەكان، و بەدیهێنانی سەقامگیری لە شارە ڕزگاركراوەكان و هاریكاری گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ شارەكانیان.
لای خۆیانەوە سەرۆك و ئەندامانی شاندی ئەمریكی ئامادەیی واشنتۆنیان نیشاندا بۆ پشتیوانی زیاتری عێراق لەڕووی سیاسی و ئابوری و سەربازی و پاراستنی سەقامگیری و یەكێتی گەلی عێراق و سەلامەتی خاكەكەی، داواشیان كرد چاكسازی لە بواری ئابوری و سیاسیدا بكرێت و داواكاری خۆپیشاندەران جێبەجێ بكرێن و پارێزگارییان لێبكرێت.