وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ سه‌ركۆنه‌ى په‌لاماردانى كۆنسڵخانه‌ى ئێران ده‌كات له‌ كه‌ربه‌لا

الاثنين 04 تشرين ثاني 2019 - 13:35

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ سه‌ركۆنه‌ى په‌لاماردانى كۆنسڵخانه‌ى ئێران ده‌كات له‌ كه‌ربه‌لا
به‌غداد-اه‌ع
 
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ وەزارەتی دەرەوە سەرکۆنەی ھێڕشەکانی سەر کونسوڵخانەی ئێران لەکەربەلاى پیرۆز کرد.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌به‌یانامه‌یه‌ك كه‌ كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع) كه‌وتووه‌ ڕایكه‌یاند:"وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشانه‌ ده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌ خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ كراوه‌ بۆ سه‌ر كونسلخانه‌ى كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌ پارێزگاى كه‌ربه‌لاى پیرۆز"،هه‌روه‌ها جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌ ڕێزگرتن لەنێردە دیبلۆماسیەکان كه‌ له‌ ڕێكه‌وتنى ڤیه‌نا دا هاتووه‌ له‌باره‌ى په‌یوه‌ندیه‌ دیبلوماسیه‌كان و گرنگى دان به‌ پاراستنى ئه‌منى نێرده‌ دیبلوماسیه‌كان".
له‌به‌یانامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "ئه‌من و ئاسایشى نێرده‌دیبلوماسى و كونسلخانه‌كان هێڵێكى سووره‌ نابێت ببه‌زێنرێت ،له‌ ئێستاشدا هێزه‌ئه‌منیه‌كان سه‌رجه‌م رێ وشوێنه‌كان گیراوه‌ته‌ به‌ر بۆ رێگاگرتن له‌م جۆره‌ رووداوانه‌".
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌شى ڕوونكرده‌وه‌ "ئه‌م جوره‌ رووداوانه‌ كارناكاته‌ سه‌ر په‌یوه‌ندى برایه‌تى و دۆستایه‌تى نێوان هه‌ردوو وڵات".