ئەنجومەنی کۆمسیاران ماوەی ھاوپەیمانێتیەکانی ھەڵبژادنەکان ووەرگرتنی لیستی پاڵێورانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی درێژکردەوە

الأحد 03 تشرين ثاني 2019 - 14:31

ئەنجومەنی کۆمسیاران ماوەی ھاوپەیمانێتیەکانی ھەڵبژادنەکان ووەرگرتنی لیستی پاڵێورانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی درێژکردەوە
به‌غداد-اه‌ع
ریاز به‌دران ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران و وته‌بێژى فه‌رمى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى هاوپه‌یمانه‌تیه‌كانى هه‌ڵبژاردن ڕاگه‌یاند.
 
له‌ به‌یانه‌مه‌یه‌كدا كه‌ ده‌ستى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ به‌دران ڕایگه‌یاند:"ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران ڕه‌زامه‌ندى ده‌ربریوه‌ له‌باره‌ى درێژكردنه‌وه‌ى هاوپه‌یمانه‌تیه‌كانى هه‌ڵبژاردنى تاكۆ كۆتایى هاتنى ده‌وامى فه‌رمى له‌ ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ به‌روارى 17/11/2019 له‌ برى ڕۆژى 31/10/2019، هه‌روه‌ها ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ به‌روارى 20/11/2019 واده‌یه‌كى نوێ ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنى لیستى پاڵێوراوان".
 
به‌دران ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاند "هۆكارى ئه‌م هه‌نگاوه‌یان پێدانى كاتى زیاتره‌ به‌ قه‌واره‌ سیاسی و پاڵێوراوان بۆ ئه‌وه‌ى بچنه‌ نێو هاوپه‌یمانێتى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ وخۆیان ناونوس بكه‌ن له‌ فه‌رمانگه‌ى كاروبارى حیزبى و ڕێكخستنه‌كانى سیاسی له‌ كۆمسیۆن".