ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى:ده‌ستگیركردنى ئه‌بو هارون گه‌وره‌ تیرۆرست دواى دانانى بۆسه‌یه‌ك له‌ باشورى به‌غداد

الأحد 03 تشرين ثاني 2019 - 10:48

ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى:ده‌ستگیركردنى  ئه‌بو هارون گه‌وره‌  تیرۆرست دواى دانانى بۆسه‌یه‌ك له‌ باشورى به‌غداد
به‌غداد-اه‌ع
 
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند، دواى دانانى بۆسه‌یه‌ك له‌ باشورى به‌غداد ئه‌بو هارونى گه‌وره‌ تیرۆرست ده‌ستگیر كرا.
له‌ به‌یانامه‌ى شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى هاتووه‌ كه‌ ده‌ستى (اه‌ع) كه‌وتووه‌"به‌پێى زانیاریه‌كى هه‌واڵگیرى ورد هێزێك به‌ سه‌ركردایه‌تى ئۆپراسیۆنى تایبه‌تى یه‌ك له‌ یه‌كه‌كانى هێزى دژه‌ تیرۆر توانرا بۆسه‌یه‌ك دابنرێت بۆ ده‌ستگیر كردنى تیرۆرست ئه‌بو هارون له‌ باشورى پارێزگاى به‌غدا".
له‌به‌یانامه‌كه‌شدا هاتووه‌"دواى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌بو هارون توانرا ده‌ست بگرێت به‌سه‌ركۆگاى چه‌ك وته‌قه‌مه‌نى بگیرێت له‌گه‌ڵ چه‌ند ئامێرێكى په‌یوه‌ندى بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تیرۆرستى كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كانى به‌غداد".