سه‌رۆك وه‌زیران سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كان كرد وجه‌ختى له‌پاراستنى خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز وموڵكى گشتى وتایبه‌ت ودام وده‌زگاكان كرده‌وه‌

السبت 02 تشرين ثاني 2019 - 23:59

 سه‌رۆك وه‌زیران سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كان كرد وجه‌ختى له‌پاراستنى خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز وموڵكى گشتى وتایبه‌ت ودام وده‌زگاكان كرده‌وه‌

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركرده‌ ئه‌منیه‌كان به‌ئاماده‌بوونى وه‌زیرى ناوخۆ كرد.
 
به‌پێ به‌یاننامه‌یه‌ك كه‌ده‌ستى "اه‌ع" كه‌وتووه‌ له‌میان كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆى دوایین پێشهاته‌كان كراوه‌ وجه‌خت له‌ئه‌ركى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كراوه‌ له‌پاراستنى ئه‌من وسه‌قامگیرى وجێ به‌جێ كردنى ئه‌ركه‌كانى به‌پێ راسپارده‌كان به‌پاراستنى خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز وموڵكى گشتى وتایبه‌ت ودام وده‌زگاكان له‌سه‌رانسه‌رى وڵاتدا.