ھەواڵگیری سەربازی دەست بەسەر پشتوێنی بۆمبڕێژکراو وکەرەسە تەقەمەنی دەگرێت لەپارێزگای ئەنبار

السبت 02 تشرين ثاني 2019 - 16:03

ھەواڵگیری سەربازی دەست بەسەر پشتوێنی بۆمبڕێژکراو وکەرەسە تەقەمەنی دەگرێت لەپارێزگای ئەنبار

 به‌غداد-اه‌ع

 
هه‌واڵگیرى سه‌ربازى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ دەستى بەسەر پشتوێنی بۆمبڕێژکراو وکەرەسە تەقەمەنیگرتووه‌ لەپارێزگای ئەنبار
له‌ به‌یانامه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى به‌رگرى كه‌ كۆپیه‌كى ده‌ست ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع) كه‌وتووه‌، كه‌"مه‌فره‌زه‌كانى هۆبه‌ى هه‌واڵگیرى سه‌ربازى له‌ فیرقه‌ى حه‌وت به‌ هاوكارى له‌گه‌ڵ فه‌وجى یه‌ك له‌ لیواى هه‌شت و فیرقه‌ى مه‌غاویر توانى ده‌ست به‌سه‌ر دوو پشتوێنێكى بومبڕێژكراو و كه‌ره‌سه‌ى ته‌قه‌مه‌نى دروستكراوى خۆماڵى له‌ قه‌زاى هیت هه‌روه‌ها توانرا له‌ ڕاوه‌ ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كى به‌رگرى فڕۆكه‌دا بگرێت ".
 
له‌به‌یانامه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ "مه‌فره‌زه‌كانى فیرقه‌ى ئه‌ندازیارى ئه‌و كه‌ره‌سته‌ و ته‌قه‌منیانه‌ى له‌شوێنێكدا ته‌قانده‌وه‌ به‌بى هیچ زه‌ره‌ و زیانێك".