دەستەی حەشدی شەعبی پاڵپشتی خۆی بۆ خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز لەداواکارییە ڕەواکانیان دووپاتکردەوە

السبت 02 تشرين ثاني 2019 - 14:17

دەستەی حەشدی شەعبی پاڵپشتی خۆی بۆ خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز لەداواکارییە ڕەواکانیان دووپاتکردەوە

 به‌غداد-اه‌ع

 
ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌یانامه‌یه‌كى له‌باره‌ى ھەڵوێستە فەرمییەکانی بڵاوکردووە،جه‌ختى له‌پاڵپشتى كردنى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى كرده‌وه‌ بۆ  خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز لەداواکارییە ڕەواکانیان،هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ڵوێستى فه‌رمیان ته‌نها له‌ چوارچێوه‌ى به‌ریوبه‌رایه‌تى ڕاگه‌یاندنى ده‌سته‌كه‌وه‌ ده‌بێت.
ڕۆژى هه‌یتى ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندت هه‌واڵێكیان به‌ناوى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبیه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ له‌باره‌ى هه‌ڵویستى حه‌شدى شه‌عبی له‌ خۆپیشاندانه‌كانى عێراقه‌وه‌.
 
ئه‌مه‌ش ده‌قى به‌یانامه‌كه‌ى به‌ریوبه‌رایه‌تى ڕاگه‌یاندنى حه‌شدیى شه‌عبیه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بڵاوكرایه‌وه‌:
 
ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى ده‌یه‌وێت روونكردنه‌وه‌یه‌ك بدات كه‌ هه‌ڵوێسته‌ فه‌رمیه‌كانى ده‌سته‌كه‌ له‌ چوارچیوه‌ى ئه‌و هه‌واڵانه‌ى له‌ به‌ریوبه‌رایه‌تى ڕاگه‌یاندنى ده‌سته‌ حه‌شدى شه‌عبیه‌وه‌ به‌نده‌ ئه‌وه‌ى له‌ پێگه‌ى فه‌رمى حه‌شد بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ باوه‌ڕپێ كراوه‌ جگه‌ له‌وه‌ بەھیچ شێوەیەک پەیوەندی بەھەڵوێستی فەرمی دەستەکەوە نییە.
 
ئه‌م جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌مان دواى ئه‌و تێبینیانه‌ دێت كه‌ چه‌ندین لاسه‌نى نه‌ناسراو هه‌ڵوێیت و به‌یانامه‌ ده‌رده‌كه‌ن ناوى حه‌شد به‌كارده‌هێنن.
لێره‌دا جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ دەستەی حەشدی شەعبی پاڵپشتی خۆی بۆ خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز لەداواکارییە ڕەواکانیان دووپاتکردەوە،له‌ هه‌مان كاتدا ده‌ست خۆشى له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌كه‌ین له‌ پاراستنى گیانى خۆپیشانده‌ران و پاراستنى شوێنى خۆپیشانده‌ران،له‌ كۆتایى دا ئه‌وه‌مان له‌ یاد نه‌چێت كه‌ هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى به‌رده‌وامه‌ له‌ كاره‌كانى له‌ پاراستنى سنوور بۆ ڕێگاگرتن له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش وتێكدانى ئه‌من و ئاسایشى وڵات.
 
ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى
 
 
  2019-11-02