نوسینگەی سەید سیستانی بەیاننامەیەک لەبارەی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە

الخميس 31 تشرين أول 2019 - 21:01

نوسینگەی سەید سیستانی بەیاننامەیەک لەبارەی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە

نەجەفی پیرۆز-اەع

نوسینگەی سەید عەلی سیستانی مەرجعی باڵای ئاینی ئەمڕۆ پێنجشەممە،بەیاننامەیەک لەبارەی خۆپیشاندانەکان بڵاوکردەوە

 

ئەمەیش دەقی بەیاننامەکەیە:

 

سەرچاوەیەکی بەرپرس لەنوسینگەی سەید سیستانی لەنەجەفی پیرۆز ڕایگەیاندووە:

 

"مەرجعیەتی ئاینی سەرباری ئەوەی دووپاتی دەکاتەوە بەشداریکردن لەخۆپێشاندانی ئاشتیانە مافی ھەموو عێراقیەکانە لەھەمان کاتدا جەخت لەپێویستی قۆرخ نەکردنی ناوی مەرجعیەت ووێنەکانی مەرجعیەت دەکاتەوە لەلایەن گروپە بەشداربووەکانی خۆپیشاندانەکان لەلایەنگرانی ھێزە سیاسیەکان ولایەنەکانی تر وھەروەھا جەخت لەپاڵپشتی وپشتگیری لەداوای چاکسازی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز وجیانەکردنەوەی نێوان ڕۆڵەکانی ئاشیخواز بەجیاوازی بۆچوونەکانیان".