هۆبەى ئاڵوگۆڕی خاوه‌ندارێتی و نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێڵ لە گەرمیان کرایەوە

الأربعاء 30 تشرين أول 2019 - 18:01

هۆبەى ئاڵوگۆڕی خاوه‌ندارێتی و نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێڵ لە گەرمیان کرایەوە

 لە مەڕاسیمێکدا به‌شی هونه‌ری هۆبه‌ی تۆمار له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان به‌هاتوچۆی سلێمانی، هه‌ولێر و دهۆك بەسترا.

 
ئه‌مڕۆ بەئامادەبونى سه‌ڵاح كویخا، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و عه‌مید فه‌ره‌یدون عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی سلێمانی و عه‌مید محسن مه‌نصوركه‌ره‌م، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی گه‌رمیان و ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتیانی ناوچه‌كه‌ لە مەراسیمێکدا به‌شی هونه‌ری هۆبه‌ی تۆمار له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان به‌سترا‌ به‌هاتوچۆی سلێمانی، هه‌ولێر و دهۆك-ەوه‌.
 
لە وتەیەكدا سەڵاح کوێخا، سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان رایگەیاند،"گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ده‌ستپێكردوه‌ و بڕیاریشه‌ له‌ئه‌مڕۆوه‌ كاربكرێت بۆئه‌وه‌ی له‌ئاینده‌دا هه‌ر له‌گه‌رمیان تابلۆی ئۆتۆمبێل به‌هاوڵاتیانی سنوره‌كه‌ بدرێت".
 
بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى گەرمیان راشیگەیاند،" له‌ ئه‌مڕۆوه‌ ئاڵوگۆڕی خاوه‌ندارێتی و نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێڵ له‌به‌شی هونه‌ری هۆبه‌ی تۆماری هاتوچۆی گه‌رمیان به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نرێت".
 
راشیگەیاند،"به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان كه‌وتۆته‌ چوارچێوه‌ی تۆڕی ئه‌لیكترۆنی سمارتی زیره‌ك كه‌دامه‌زراوه‌ی هاتوچۆی هه‌رێم كاری پێده‌كات".