سەرۆك كۆمار: پرۆژەی یاسایی هەڵبژاردنەكان ناوەندێكی بنەرەتی دەبێت بۆ چاكسازی سیاسی و ئابووری لە وڵاتدا

الاثنين 28 تشرين أول 2019 - 19:54

 سەرۆك كۆمار: پرۆژەی یاسایی هەڵبژاردنەكان ناوەندێكی بنەرەتی دەبێت بۆ چاكسازی سیاسی و ئابووری لە وڵاتدا

بەغدا-اەع

بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار  دووپاتیكردەوە پرۆژەی یاسایی هەڵبژاردنەكان ناوەندێكی بنەرەتیە بۆ چاكسازی سیاسیی و ئابووری لە وڵاتدا.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆمار لەبەیاننامەیەکدا کەدەستی (اەع)کەوتووە ڕایگەیاند"سەرۆک بەرھەم لە میانی ئامادەبوونی لە كۆبوونەیەوەک ئەمڕۆ دوو شەممە  لە كۆشكی سەلام لە بەغدا بۆ تاوتوێكردنی پرۆژەی یاسایی هەڵبژاردنەكان، ئاماژەی كرد بە پێویستی دانانی وادەیەكی دیاریكراو بۆ جێ‌ بەجێکردنی پرۆژەكە كە بریتیە لە جێ‌ بەجێ‌کردنی داواكاری راستەقینەی سیاسی و میللی، پێویستی بە هەماهەنگیكردنە لەگەڵ نەتەوەیەكگرتووەکان لە رووی تەكنیكی و سودبینین لە شارەزایی و ئەزمونیان لەو بوارە بۆ رێگریكردن لە ساختەكردن و پێچ و پەنا بەجۆرێك كە كاریگەری نەكاتە سەر سەروەریی و بڕیاری نیشتمانی، روونیشیكردەوە نیشتمان دەكەوێتە كەنارێكی ئارام ئەگەر بێتو ئەو یاسایە لە ئاست داواكاری و روانینەكانی هاوڵاتیاندا بێت".

 

سەرۆك كۆمار دوپاتیكردەوە "گرنگە ئەو پرۆژەی یاسایە نوێنەرایەتییەكی دادپەروەرانە بۆ هەموو پێكهاتەكان لە خۆ بگرێت، گرنگی بدات بە بەدیهێنانی داواكارییە رەواكانی گەل"، بۆیە پێكهێنانی كۆمسیۆنێكی سەربەخۆ بۆ هەڵبژاردنەكان پێویستە بە دوور بێت لە هەر جۆرە جیاكارییەك.

 

هەر لەو كۆبونەوەیەدا كە نوێنەرانی نەتەوەیەكگرتووکان و زانكۆ و سەندیكا و یەكێتییە پیشەییەكان ئامادەی بوون، دیالۆگ و گفتوگۆیەكی چڕ و پڕ لە نێوان ئامادەبووان بەڕێوەچوو بۆ دەوڵەمەندكردنی یاساكە بە بیرۆكەی جیاجیا لە پێناو گەیشتن بە دارشتنێكی كۆتایی كە پەیوەستە بە لایەنەكانی هەڵبژاردن و پێكهێنانی كۆمسیۆنێكی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كە داواكاری گەلی عێراق بەدی بێنێت لە رێگەی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەردەوە.