قوباد تاڵەبانی: کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی سەرەتای تێكشكاندنی تارمایی تیرۆرە

الاثنين 28 تشرين أول 2019 - 08:14

قوباد تاڵەبانی: کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی سەرەتای تێكشكاندنی تارمایی تیرۆرە

چاودێری-اەع

 

جێگری سەرۆک حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش رایگەیاند، کوژرانی بەغدادی سەرەتای تێكشكاندنی تارمایی تیرۆر بەدەست و خوێنی ھەزاران پێشمەرگە و شەڕڤانی قارەمان و بە یارمەتی دۆستانی هاوپەیمانمان دەستیپێكرد.

 

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کوژرانی  خەلیفەی داعش لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی، "ھەواڵی کوژرانی بەغدادی ساڕێژی بەشێك لەبرینی ئازاربەخشی قوربانییەكانی دەستی رێكخراوی تیرۆریستی داعشە لە گەلی كورد و ئێزیدییەكان و عێراق بەگشتی و خەڵكی باکووری رۆژئاوا سوریا و پێكهاتەكانی دیکەی دراوسێ".

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "کوژرانی بەغدادی سەرەتای تێكشكاندنی تارمایی تیرۆر بەدەست و خوێنی ھەزاران پێشمەرگە و شەڕڤانی قارەمان و بە یارمەتی دۆستانی هاوپەیمانمان دەستیپێكرد".