پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ کۆبونەوە

الاثنين 28 تشرين أول 2019 - 12:22

پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ کۆبونەوە
ھەولێر-اەع
 
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوە لە رۆژی چوارشەممەی داهاتودا.
 
رێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان لە نوسراوێکدا کەدەستی (اەع)کەوتووە "بانگهێشتی گشت ئەندامامی په‌رله‌مانی كوردستان دەکات بۆ ئاماده‌بون له‌دانیشتنی ژماره‌ 6ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مانی کوردستان".
 
لە نوسراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە پەرلەمانتاران لە كاتژمێر 11:00ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژى چوارشه‌ممه‌ی داهاتو ئامادەی کۆبونەوەی پەرلەمان بن.