سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەكات

الأحد 27 تشرين أول 2019 - 16:11

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەكات

 بەغدا-اەع

 
 
 
 
 
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز فائیق زیدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری.
بەپێ نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەڕۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کەدەستی (اەع)کەوتووە"لەمیانی دیدارەكە تاوتوێی گرنگی گرتنەبەری رێوشوێنی ئیستسنائی و بە شێوەیەكی بەپەلە كرا لەلایەن ئەنجومەنی باڵای دادوەری و لایەنی جێبەجێكار بۆ دادگایی كردنی گەندەڵكاران و ئەوانەی زیانیان بە دارایی گشتی و دەكەزراوەكانی دەوڵەت گەیاندووە، و هاریكاری نێوان هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و دادوەری لەبواری ریشەكێش كردنی گەندەڵی و دەركردنی یاسای پێویست لەوبارەیەوە.
هەر لە دیدارەكەدا گفتوگۆ كرا سەبارەت بەو پێشهاتانەی كە وڵات بەخۆیەوە دەبینێت لەگەڵ دەركردنی یاسا و رێوشوێنی پێویست كە زامنی چارەسەری ڕاستەقینەی داواكاری ڕەوای خۆپیشاندەران بكات و بەدواداچوون بكات بۆ ئەو چاكسازیانەی دەركراون لە وادەیەكی دیاریكراودا.
لەبەشێكی تری دیدارەكە تاوتوێ پەلەكردن كرا لەلێكۆڵوە لەدەستدرێژی بۆ سەر خۆپیشاندەران لەلایەن دەستەی دادوەری كە لەو پارێزگایانە پێكهێنراوە كە روداوی توندوتیژی تیایاندا رویاندا لەگەڵ دەستدرێژی بۆ سەر موڵك و ماڵی گشتی و تایبەت و گرتنەبەری رێوشوێن دەرحەق بەوانەی كە سەر بە خۆپیشاندەران و داوا ڕەواكانیان نین لەگەڵ  پشتیوانی لە حكومەت بۆ بەدیهێنانی داواكاریەكان و سەپاندنی ئەمن و ئاسایش و رێگەنەدان بەوانە لە یاسا لایانداوە و زیان بە سەقامگیری هاوڵاتیان دەگەیەنن.