كۆمسیۆنى مافى مرۆڤ داوا ده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌رپرسن له‌ سووتانى ماڵ وموڵكى گشتى وتایبه‌تى دادگایى بكرێن

السبت 26 تشرين أول 2019 - 16:10

كۆمسیۆنى مافى مرۆڤ داوا ده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌رپرسن له‌ سووتانى ماڵ وموڵكى گشتى وتایبه‌تى دادگایى بكرێن

 به‌غدا-اه‌ع

د.عه‌لى به‌یاتى ئه‌ندامى كۆمسیۆنى باڵاى مافى مرۆڤ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌یانامه‌یه‌كى له‌باره‌ى خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌.
 
ئه‌مه‌ش ده‌قى به‌یانامه‌كه‌یه‌:
"له‌كاتێكدا ئێمه‌ داواى پاراستنى رئازادى ڕاده‌ربڕن و خۆپیشاندانى ئازادیخوازانه‌ و پاراستنى خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین هه‌روه‌ها داواكارین ئه‌و كه‌س ولایه‌نانه‌ دادگایى بكرین كه‌ ده‌ستدرێژى ده‌كه‌نه‌ سه‌ر مافى ڕه‌واى خۆپیشانده‌ران و ماڵ و موڵكى گشتى وتایبه‌تى  تێكده‌ده‌ن و ده‌سوتێنن ئه‌م كرده‌وه‌ تێكده‌رانه‌ پێشێلكاریه‌ بۆ مافى مرۆڤ وتاوانێكى گه‌وره‌یه‌ نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بێ ده‌نگ بین له‌سه‌رى داواكارین حكومه‌ت لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى جددى و خێرا بۆ ئه‌م ڕووداوانه‌ بكات به‌زووترین كه‌سانى گێره‌شێوێن به‌سزاى خۆیان بگه‌ن".