ئاژانسى هه‌واڵى عێراقییه‌ ده‌قى دووه‌مى وتارى هه‌ینى شێخ عه‌بدولمه‌هدى كه‌ربه‌لایی نوێنه‌رى مه‌رجعیه‌تى باڵاى ئاینى بڵاوده‌كاته‌وه‌

الجمعة 25 تشرين أول 2019 - 12:36

ئاژانسى هه‌واڵى عێراقییه‌ ده‌قى دووه‌مى وتارى هه‌ینى شێخ عه‌بدولمه‌هدى كه‌ربه‌لایی نوێنه‌رى مه‌رجعیه‌تى باڵاى ئاینى بڵاوده‌كاته‌وه‌

 كه‌ربه‌لا-اه‌ع

 ئاژانسى هه‌واڵى عێراقییه‌ ده‌قى دووه‌مى وتارى هه‌ینى شێخ عه‌بدولمه‌هدى كه‌ربه‌لایی نوێنه‌رى مه‌رجعیه‌تى باڵاى ئاینى بڵاوده‌كاته‌وه‌ 

ئه‌ى خۆشك وبرایان
ده‌قى نوسراوى نوسینگه‌ى سه‌ماحه‌تى سه‌ید له‌نه‌جه‌فى پیرۆزتان بۆ ده‌خوێنینه‌وه‌:
به‌ناوى خواى گه‌وره‌ وبه‌خشنده‌ ودلۆڤان
له‌م كاته‌ هه‌ستیاره‌ له‌مێژووى عێراقى خۆشه‌ویست كه‌تیایدا خۆپیشاندانى میللى له‌به‌غدا وژماره‌یه‌ك له‌پارێزگاكان روویدا،داوا له‌خۆشه‌ویستانمان له‌خۆپیشانده‌ران وهێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ین پابه‌ندى ته‌واو بن به‌ئاشته‌وایی خۆپیشاندانه‌كان ورێگا نه‌دان به‌به‌كارهێنانى هێز وتوندوتیژى وكرده‌وه‌ پشیۆى.
داوا له‌به‌شداربووانى خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ین به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان خۆیان به‌دوور بگرن له‌ده‌ستدرێژى كردنه‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هه‌روه‌ها داوایش ده‌كه‌ین پارێزگارى بكه‌ن له‌پیرۆزى سامانى گشتى وتایبه‌تدا ورێگا گرتن له‌به‌ئامانج گرتنى دام وده‌زگاى حكومى وموڵكى هاوڵاتیان یان هه‌ر لایه‌نێكى تردا  .
ده‌ستدرێژى كردنه‌ سه‌ر كارمه‌ندانى ئه‌منى له‌رێگاى به‌رد باران وشوشه‌ى ئاگرین یان زیان گه‌یاندن به‌موڵكى گشتى وتایبه‌ت له‌رێگاى سووتاندن وتێكدان هیچ بنه‌مایه‌كى ئاینى ویاسایی نییه‌ ودژه‌واره‌ له‌گه‌ڵ ئاشته‌وایی خۆپیشاندانه‌كان وخۆپیشانده‌رانیش دوور ده‌خاته‌وه‌ له‌به‌جێ گه‌یاندنى داواكارییه‌كانیان وئه‌نجامدرانى ده‌خاته‌ به‌رسزادانه‌وه‌ 
ده‌مانه‌وێت ئه‌وه‌ وه‌بیر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بهێنینه‌وه‌ كه‌خۆپیشاندانى ئاشتیانه‌ به‌بێ تێكدانى ره‌وشى گشتى مافێكه‌ ده‌ستوور بۆ هاوڵاتیان چه‌سپاندویه‌تى بۆیه‌ ده‌بێـت به‌ته‌واوى خۆپیشانده‌ران له‌گۆره‌پان وشه‌قامه‌كان دیاریكراوه‌كان بپارێزن ورێگا بگرن له‌هه‌رپێكدادانێك له‌گه‌ڵیاندا،به‌ڵكو ده‌بێـت به‌وپه‌ڕى ئارامى وبه‌رپرسیارێتییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵیان بكه‌ن وهه‌روه‌ها له‌كاتێك كه‌به‌ئه‌ركى خۆیان هه‌ڵده‌ستن له‌چوارچێوه‌ى جێ به‌جێ كردنى یاسا وپاراستنى ره‌وشى گشتى ورێگا گرتن له‌پشێوى وده‌ستدرێژى كردنه‌ سه‌ر دام وده‌زگا حكومى وموڵكى تایبه‌ت.
جه‌خت كردنى مه‌رجعیه‌تى ئاینى  له‌پێویستى ئاشته‌وایی خۆپیشاندان وناڕه‌زایه‌تییه‌كان  ودوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌توندوتیژى به‌ته‌نها بۆ دوورخستنى ئازارى رۆڵه‌ى خۆپیشانده‌ران وكارمه‌نده‌ ئه‌منییه‌كان نییه‌ به‌ڵكو له‌وه‌یش سه‌رچاوه‌یشى گرتووه‌ كه‌مه‌رجعیه‌ت بایه‌خ به‌چاره‌نووسى ئه‌م وڵاته‌ ده‌دات كه‌تووشى ئاڵۆزى زۆر بووه‌ وترسى ئه‌وه‌یش هه‌یه‌ به‌ره‌و توندوتیژى وتوندوتیژى به‌رامبه‌ر بچێـت وهه‌روه‌ها رێگا خۆشكه‌ر بێـت بۆ ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ره‌كى وببێته‌ گۆره‌پانى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ندێ له‌هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تى وهه‌رێمییه‌كان ،كه‌ئه‌مه‌یش لێكدانه‌وه‌ى خراپى ده‌بێت وه‌كو چۆن له‌وڵاتانى دیكه‌ تووشى بارودۆخى خراب بوون كه‌تاوه‌كو ئێستا كاریگه‌رییه‌كانى هه‌ر ماوه‌ سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌ به‌سه‌ریا تێپه‌ڕیوه‌ 
چاكسازى راسته‌قینه‌ وگۆڕانكارییه‌ خواسته‌كان له‌به‌رێوه‌بردنى وڵات ده‌بێـت به‌رێگاى ئاشتیانه‌وه‌ بێـت ئه‌مه‌یش دێـته‌ دى ئه‌گه‌ر عێراقییه‌كان شان به‌شان ویه‌كڕیز بن له‌داواكارییه‌كانیان به‌داخوازى دیاریكراو له‌م بواره‌دا .
ژماره‌یه‌ك زۆر چاكسازى هه‌ن كه‌عێراقییه‌كان كۆكن له‌سه‌ر وبه‌رده‌وام له‌خواسته‌كانیان بووه‌ گرنگترینیان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى وپه‌یڕه‌وكردنى میكانزمى ئاشكرا وتوند بۆ راوه‌دوونانى گه‌نده‌ڵكاران وگه‌راندنه‌وه‌ى سامانى گه‌ل له‌گه‌نده‌ڵكاران ،وچاودێرى كردنى دادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌دابه‌شكردنى سامانى وڵات به‌هه‌ڵپه‌ساردن یان هه‌مواكردنه‌وه‌ى هه‌ندێك له‌یاساكان كه‌ماف وئیمتیازاتێكى گه‌وره‌ به‌گه‌وره‌ به‌رپرسان وئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وچه‌ند چینێكى تایبه‌ت ده‌دات به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى رۆڵه‌كانى گه‌ل وهه‌روه‌ها گرتنه‌ به‌رى رێوشوێنى دادگه‌رى له‌پرسى دامه‌زراندنى حكومى دوور له‌پشكایه‌تى وبه‌ش به‌شێنه‌ وگرتنه‌ به‌رى رێوشوێنه‌ توونده‌كان بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ك به‌ته‌نها له‌ده‌ستى ده‌وڵه‌تدا بێت وراوه‌ستانى به‌توند به‌رامبه‌ر ده‌ستیوه‌ردانى ده‌ره‌كى له‌كاروبارى وڵاتدا ،وداڕشتنى یاساى دادپه‌روه‌رانه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ شێوه‌یه‌ك هاوڵاتی متمانه‌ى به‌پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن هه‌بێت وخواستى هه‌بێت بۆ به‌شداریكردن له‌م پرۆسه‌یه‌ .
جارێكى تر بانگه‌وازى خۆپیشانده‌رانى به‌رێز ده‌كه‌ین توڕه‌ییان له‌باره‌ى خراپى بارودۆخ وبڵاوبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ونه‌بوونى دادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى بێ سنوور نه‌بێت وبگاته‌ ئه‌و ئاسته‌ى پێشێلى پیرۆزییه‌كان بكرێت وده‌ستدرێژى بكرێته‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان یان موڵكى گشتى وتایبه‌تدا
كارمه‌ندانى ئه‌منى باوك وبرا ورۆڵه‌كانتانن كه‌زۆربه‌یان به‌شداریان كردووه‌ له‌به‌رگرى كردن له‌ئێوه‌ وشه‌ڕكردن دژى تیرۆرستانى داعش وئه‌وانه‌ى ویستیان زیانتان پێ بگه‌یه‌نن وئه‌مڕۆیش به‌ئه‌ركى خۆیان هه‌ڵده‌ستن له‌پاراستنى ره‌وشتى گشتى بۆیه‌ ده‌بێت رێز وپێزانینیان بۆ بنوێنن وهه‌روه‌ها رێگه‌ مه‌ده‌ن خراپه‌كاران بێنه‌ نێو ریزى ئێوه‌ وخۆپیشاندان به‌لاریدا به‌رن بۆ ده‌ستدرێژى كردنه‌ سه‌ر ئه‌م خۆشه‌ویستانه‌ یان به‌سه‌ر دام ده‌زگاكان حكومه‌ت وموڵكى تایبه‌تدا.
جه‌خت له‌سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ئه‌وه‌ وه‌بیر نه‌كه‌نه‌وه‌ خۆپیشانده‌ران باوك وبرا ورۆڵه‌كانتان داواى مافى خۆیان ده‌كه‌ن له‌ژیانێكى ئازاد وسه‌ربڵندا وچاره‌نووسێكى گه‌شاوه‌ بۆ وڵات وگه‌له‌كه‌یان بۆیه‌ به‌نه‌رم ونیانى مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن 
ده‌بێـت ئاماژه‌ به‌وه‌ بكه‌ین ئه‌و راپۆرته‌ى له‌باره‌ى ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كانى خۆپیشاندانه‌كانى رابردوو بڵاوكرایه‌وه‌ له‌خوێن رشتن وتێكدانى موڵكه‌كان ئامانجى ته‌واوى نه‌پێكاوه‌ وسه‌رجه‌م راستییه‌كانى بۆ راى گشتى به‌راشكاوى نه‌خستۆته‌ ڕوو  بۆیه‌ ئه‌وه‌ى گرنگه‌ له‌ئێستادا گرنگه‌ ده‌سته‌یه‌كى دادوه‌رى سه‌ربه‌خۆ پێكبهێنرێت بۆ چاودێرى كردنى ئه‌م پرسه‌ وئاگاداركردنه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ر به‌ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌وپه‌ڕى پیشه‌یی وشه‌فافیه‌ته‌وه‌.
داواكارین له‌خواى گه‌وره‌ عێراق وگه‌لى عێراق بپارێزت له‌خواستى نه‌یاران خواى گه‌وره‌ به‌ڕه‌حم وبه‌زه‌ییه‌