هه‌شته‌مین ماراسۆنى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو

الجمعة 25 تشرين أول 2019 - 10:10

هه‌شته‌مین ماراسۆنى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو

 هه‌ولێر-اه‌ع

 
لە شاری هەولێر هەشتەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو کە وەک نەریتێکی ساڵانە، رێکخراوی ئەربیل ماڕاسۆن بۆ وەرزش و ئاشتی لە مانگی ئۆکتۆبەر رێکی دەخات و ئەمساڵیش بە دروشمی بەرەو ژینگەیەکی خاوێنتر ئەم چالاکییە وەرزشییەی ئەنجامدا.
نزیکەی پێنج هەزار کەس بەشداریی ماراسۆنەکه‌یان كرد و 350 راکەری بیانیش لە سەرتاسەری جیهانەوە بۆ بەشداریکردن لەم ماراسۆنە هاتوونەتە هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌.
جێى ئاماژه‌ پێ كردنه‌ كه‌ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە هەشتەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر کرد و توانی مەودای چوار کیلۆمەتری پێشبڕکێکە بە سەرکەوتویی ببڕێت،بارزانى هۆكارى به‌شدارى كردنى له‌م ماراسۆنه‌ بۆ درۆشمى  ماراسۆنه‌كه‌ گه‌ڕانده‌وه‌"به‌ره‌و ژینگه‌یه‌كى خاوێن تر".
نێچیرڤان بارزانى راشیگەیاند، هیوادارین ئەمڕۆ ببێتە سه‌ره‌تایه‌ك بۆ هەموو هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە هەوڵەکانیان  بۆ راگرتنی پاکوخاوێنی و پاراستنی ژینگەی کوردستان دەستپێبکەن.