وه‌زیرى ناوخۆ فه‌رمان ده‌دات به‌پاراستنى ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن

الخميس 24 تشرين أول 2019 - 15:48

وه‌زیرى ناوخۆ فه‌رمان ده‌دات به‌پاراستنى ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن

 به‌غدا-اه‌ع

 
تاهر یاسرى وه‌زیرى ناوخۆ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ پێشوازى كرد له‌ ماسیۆ تۆلر باڵێۆزى ئه‌مریكا له‌ عێراق.
به‌پێی ئه‌و به‌یانامه‌یه‌ى ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه‌،یاسرى جه‌ختى كردوه‌وته‌وه‌ له‌ به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات وفراوان كردنى په‌یوه‌ندیه‌ هاوبه‌شه‌كان.
هه‌روه‌ها باسى له‌هه‌وڵه‌كانى عادل عه‌بدولمه‌هدى كرد له‌ پاراستنى سه‌لامه‌تى هاوڵاتیان و پاراستنى موڵك وماڵى گشتى وتایبه‌تى ،یاسرى ئاماژه‌ى به‌ ڕۆڵى هێزه‌كانى ناوخۆ كرد له‌ به‌رقه‌رار بوونى ئه‌من و ئاسایشى ناوخۆ.