وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌یانامه‌یه‌ك له‌ باره‌ى خۆپیشاندانه‌كانى ڕۆژى هه‌ینى بڵاوده‌كاته‌وه‌

الخميس 24 تشرين أول 2019 - 12:40

وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌یانامه‌یه‌ك له‌ باره‌ى خۆپیشاندانه‌كانى ڕۆژى هه‌ینى بڵاوده‌كاته‌وه‌

  به‌غدا-اه‌ع

 
وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌یانامه‌یه‌كى له‌باره‌ى خۆپیشاندانه‌كانى ڕۆژى هه‌ینى 25102019 ى بڵاوكرده‌وه‌.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕایگه‌یاند:"سه‌رجه‌م هێزه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌چێته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشیه‌وه‌ بۆ خۆئاماده‌كردن و پاراستنى خۆپیشانده‌رانى ڕۆژى هه‌ینى و ڕێكخستنى جوڵه‌ى ئۆتۆمبێل و پاراستنى سه‌رجه‌م ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت و ماڵ و مۆڵكى گشتى".
عه‌مید مه‌حنا باسى له‌وه‌ كرد كه‌ سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌چه‌كداره‌كان و وه‌زیرى ناوخۆ ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م هێزه‌ئه‌منێه‌كانیان كردووه‌ به‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران به‌پیًى بنه‌ماكانى مافى مرۆڤ وپه‌ند وه‌رگرتن له‌ خۆپیشاندانه‌كانى پێشوو،به‌و پێیه‌ى هێزه‌ئه‌منیه‌كانى وخۆپیشانده‌ران خۆپیشاندانێكى ئاشتیخوازه‌یان ده‌وێت به‌بى په‌نا بردنه‌ به‌ر هه‌ر توندوتیژیه‌ك.
مه‌حنا ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه‌ هاوڵاتیان مافى خۆیانه‌ خۆپیشاندانێكى هیمنانه‌ ئه‌نجام بده‌ن بۆ داخوازى له‌مافه‌كانى خۆیان هه‌روه‌ها ئه‌ركى سه‌رشانى هێزه‌ ئه‌منێه‌كانه‌ كه‌ سه‌لامه‌تى خۆپیشانده‌ران و ماڵ وموڵكى گشتى وتایبه‌تى بپارێزن.