وه‌زاره‌تى نه‌وت درێژكردنه‌وه‌ى كارى به‌نزیخانه‌كان تا درنگانێك له‌به‌غدا وپارێزگاكانى راگه‌یاند وجه‌خت له‌دابین كردنى به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان ده‌كاته‌وه‌

الأربعاء 23 تشرين أول 2019 - 23:56

وه‌زاره‌تى نه‌وت درێژكردنه‌وه‌ى كارى به‌نزیخانه‌كان تا درنگانێك له‌به‌غدا وپارێزگاكانى راگه‌یاند وجه‌خت له‌دابین كردنى به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان ده‌كاته‌وه‌

 

 
به‌غدا-اه‌ع
رۆژى چوارشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تى نه‌وت جه‌ختى له‌دابینكردنى به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان له‌سه‌رجه‌م به‌نزیخانه‌كانى به‌غدا وپارێزگاكانى كرده‌وه‌ وبه‌رێژه‌یه‌كى زۆره‌وه‌ وداواى له‌هاوڵاتیانیش كرد په‌نا عه‌مباركردنى به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان نه‌به‌ن چونكه‌ مه‌ترسى ده‌بێت له‌سه‌ر ژیانیان.
كه‌ریم حه‌تاب بریكارى وه‌زاره‌تى نه‌وت بۆ كاروبارى دابه‌ش كردن له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى "اه‌ع"كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند،سامر غه‌زبان جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى وزه‌ وه‌زیرى نه‌وت فه‌رمانى داوه‌ به‌درێژكردنه‌وه‌ى كارى به‌نزیخانه‌كانى به‌غدا وپارێزگاكان بۆ درنگانێك له‌پێناو ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان پێداویستییه‌كانى خۆیان له‌به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان پڕ بكه‌نه‌وه‌ وجه‌ختى له‌دابین كردنى رێژه‌یه‌كى زۆرى به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان كردۆته‌وه‌.
هه‌روه‌ها داواى له‌هاوڵاتیان كرد له‌مه‌ترسى دروستبوونى قه‌یرانه‌كان وكه‌مى به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان ده‌رباز بن ودووپاتیشیكرده‌وه‌ هه‌موو میكانزم ورێوشوێنه‌كان گیراوه‌ته‌ به‌ر بۆ پاراستنى پێدانى به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان بۆ به‌نزیخانه‌كان وگۆڕه‌پانه‌كانى بوتڵى غاز .