ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانى جه‌ختى ده‌كاته‌وه‌ له‌مافى ڕاده‌ربڕین له‌داواكارییه‌ ره‌واكان له‌رێگاى خۆپیشاندانى ئاشتیانه‌ ورێگه‌ نه‌دان به‌لاریدا بردنى خۆپیشاندانه‌كان له‌رێره‌وى ئاشتیانه‌یدا

الأربعاء 23 تشرين أول 2019 - 22:35

ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانى جه‌ختى ده‌كاته‌وه‌ له‌مافى ڕاده‌ربڕین له‌داواكارییه‌ ره‌واكان  له‌رێگاى خۆپیشاندانى ئاشتیانه‌ ورێگه‌ نه‌دان به‌لاریدا بردنى خۆپیشاندانه‌كان له‌رێره‌وى ئاشتیانه‌یدا

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
رۆژى چوارشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانى كۆبونه‌وه‌ى خۆى سازكرد به‌سه‌رۆكایه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان .
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى"(اه‌ع)"،كه‌وتووه‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ جه‌ختى له‌ مافى راده‌ڕبرین له‌داواكارییه‌ ره‌واكان كردۆته‌وه‌ له‌رێگاى خۆپیشاندانى ئاشتیانه‌ كردۆته‌وه‌ له‌گه‌ڵ پاراستنى خۆپیشانده‌ران وماڵ وموڵكى گشتى وتایبه‌ت له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ورێگه‌ نه‌دان به‌لاریدابردنى رێره‌وى ئاشته‌وایی خۆپیشاندانه‌كان له‌پێناو پاراستنى ئاسایش وسه‌قامگیرى.