اه‌ع گرنگترین بابه‌ته‌كانى وتارى رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ گه‌لى عێراق بڵاوده‌كاته‌وه‌

الأربعاء 23 تشرين أول 2019 - 16:48

اه‌ع گرنگترین بابه‌ته‌كانى وتارى رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ گه‌لى عێراق بڵاوده‌كاته‌وه‌

  به‌غدا-اه‌ع

عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،رایگه‌یاند سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ وتارێكى ئاڕاسته‌ى گه‌لى عێراق ده‌كات له‌باره‌ى هه‌نگاو ورێوشوێنه‌ به‌په‌له‌كانى چاكسازییه‌كان 
 
ئه‌مه‌یش گرنگترین هه‌نگاو ورێوشوێنه‌ به‌په‌له‌كانى چاكسازییه‌كانه‌ كه‌ده‌ستى(اه‌ع)كه‌وتووه‌:
 
۱-لەهەفتەی داهاتوو لەمیانەی کۆبوونەوەی پەرلەمان دەستدەکەین گۆڕانکاریە وزاریەکان دوور لە تێگەیشتنی بەش بەشێنە و جەختکردنەوە لە ئاستی توانا و سەربەخۆی وەزیرەکان ئامادەبونێکی زیاتری گەنجان.
 
۲-حکومەت جەخت دەکاتەوە لەوەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری (دادگای ناوەندی بۆ بەڕەنگاری گەندەڵی)دروست بکات بۆ لێپێچینەوە لە گەندەڵکاران، کردنەوەی پرسەکانی گەندەڵی بەڕوونی و لەبەردەم ڕای گشتی ،بەتایبەت ئەوانەی پەیوەستن بەدزینی پارە پڕۆژەکانی نەخۆشخانە و قوتابخانە و ڕێگاوبانەکان و پرد وبەنداوەکان و ئەو پڕۆژانەی تر کە ڕێگەخۆشکەردەبوون بۆ ڕەخساندنی هەلیکار بەتایبەت بۆچینی هەژاران .هەروەها کارکردنی جدی بۆ  دەرچواندنی یاسایی(ئەمەت لەکوێ بوو؟)کە ئەویش گەورە بەرپرسان دەگرێتەوە ،هەروەها جەختکردنەوە لە بەئەلیکترۆنی کردنی موچە و کەمکردنەوەی مامەڵەکردن بەپارەی کاغەزی کە هۆکار دەبێت بۆ زانینی بارگرانی پارەی زۆری بەرپرسان و بەمەبەستی ئەنجامدانی دادپەروەری لە بەدواداچوون بۆی.
 
۳-کەمکردنەوەی موچەی موچەی بەرپرسان تاوەکو پلەی چوارەم لە سەرۆکایەتیەکان و وەزیر و ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران و پلە تایبەتەکان  بۆ نیوەی موچەیان بە جۆرێک بەرزترین موچە ۱۰ملیۆن دینار بێت،هەروەها بەڕیزبەندی  بەرزردنەوەی موچەی پلە٥ کان بۆ سەرەوە و بەرزکردنەوەی ئاستی کەمترین موچە.
 
٤-   بەکارهێنانی ئەو پارەیی لەکەمکردنەوەی موچە دەست دەکەوێت و هەروەها بەبەشداری دەوڵەت بۆ دروستکردنی سندوقی بیمەی کۆمەڵایەتی بەجۆرێک هیچ عێڕاقیەک لە خوار هێڵی هەژاری نەمێنێت،بەمەش هەر عێڕاقیەکی بێ داهات یاخود هەر تاکێک لەخێزانێک بێ داهات مینحەیەکی مانگانەی هەبێت و کەمترنەبێت لە ۱۳۰سەدو سی هەزاردینار ،ئەنجوومەنی وەزیران ئەمە لەڕێگەی پڕۆژە یاسایەکەوە بەخێراترین ماوە ئامادە دەکات دەینێرێتە پەرلەمان بۆپەسەندکردنی.
 
٥-پاراستنی سەروەری وڵات بە ڕێزگرتن لەماف و ئازادیەکانی گەل دێت،هەروەها بەبەرزکردنەوەی توانا مرۆیەکانی بۆ پاراستنی ئەمن و سەروەری وبەردەوامی لە ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر وداعش،حکومەت جەخت دەکاتەوە کە مۆڵەتی نەداوە بەهێزەکانی ئەمریکا کە لەخاکی سوریا وە کشاونەتەوە نێو عێڕاق بۆ ئەوەی بمێننەوە وەک لەهەندێک میدیاکان باسکرا،بەیاننامەیەکی فەرمیمان لەوبارەیەوە دەرکرد وڕێکای ویاسایی نێودەوڵەتی دەگرینەبەر  داواکارین لە نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەکاری خۆیان هەستن لەوبارەیەوە.
هەرمانەوەیەکی هێزی بیانی پێویستە بەڕەزامەندی حکومەتی عێڕاق بێت، ئەو مانەوەیە کۆتایی پێ بهێنن ئەگەر حکومەت داوایکرد