عێراق راپۆرته‌كه‌ى له‌باره‌ى پته‌وكردنى پێگه‌ى ژنان له‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان نمایش ده‌كات

الأربعاء 23 تشرين أول 2019 - 08:40

عێراق راپۆرته‌كه‌ى له‌باره‌ى پته‌وكردنى پێگه‌ى ژنان له‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان نمایش ده‌كات

 به‌غدا-اه‌ع

عێراق راپۆرته‌كه‌ى نمایش ده‌كات له‌باره‌ى پته‌وكردنى پێگه‌ى ژنان له‌كۆنگره‌ى (سیداو)بۆ نه‌هیشتنى هه‌موو جۆره‌ جیاكارییه‌ك دژى ژنان كه‌له‌باره‌گاى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌جنێف به‌رێوه‌ده‌چێت .
وه‌زاره‌تى داد له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)،كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند"فاروق ئه‌مین شوانى وه‌زیرى داد به‌شدارى كردووه‌ له‌گه‌ڵ شاندى عێراق له‌كۆنگره‌ى (سیداو)بۆ نه‌هێشتنى هه‌موو جۆره‌ جیاكارییه‌ك دژى ژنان كه‌له‌باره‌گاى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌جنێف به‌رێوه‌ده‌چێت ،وتیایدا باڵیۆز حه‌سه‌ن خه‌تیب وتارى كۆمارى عێراق له‌كۆنگره‌كه‌ پێشكه‌ش كرد".
سائر جبورى وته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌ته‌كه‌ رایگه‌یاند:"شاندى عێراقی راپۆرتى خۆى پێشكه‌شى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كردووه‌ له‌باره‌ى گرنگترین ده‌سكه‌وته‌كانى عێراق له‌بوارى پته‌وكردنى پێگه‌ى ژنانى عێراقى له‌كۆمه‌ڵگادا وله‌هه‌موو ئاست وبواره‌كاندا".
ئه‌وه‌یشى وت "ئه‌ندامانى شاندى عێراقى له‌میان گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ شاره‌زایانى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌وه‌یان خستۆته‌ڕوو كه‌راپۆرتى عێراق رێوشوێنه‌كانى حكومه‌تى له‌خۆگرتووه‌ كه‌په‌یوه‌ستن به‌نه‌هێشتنى جیاكارى دژى ژنان له‌میان رێكاره‌ دادوه‌رى وئیدارییه‌كان كه‌عێراق په‌یڕه‌وى كردووه‌ بۆ جێ به‌جێ كردنى خاڵه‌كانى نێو رێككه‌وتننامه‌كه‌".
روونیشیكرده‌وه‌ "شاندى عێراقى جه‌ختى له‌هه‌وڵى حكومه‌تى عێراقى كردۆته‌وه‌ بۆ جێ به‌جێ كردنى پابه‌ندییه‌كانى به‌پێ رێككه‌وتننامه‌كه‌ به‌وپێیه‌ى پێچه‌وانه‌ى یاسا وده‌ستوورى عێراق نه‌بێت". 
شایه‌نى باسه‌ عێراق له‌ساڵى 1986 بووه‌ به‌شێك له‌رێككه‌وتننامه‌ى (سیداو)وبه‌رده‌وامه‌ له‌پێشكه‌ش كردنى راپۆرتى ساڵانه‌ى بۆ رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ى تیشك خستنه‌ سه‌ر دوایین به‌ره‌وپێشچوونه‌كانى عێراق له‌بوارى مافه‌كانى ژنان له‌گه‌ڵ روونكردنه‌وه‌ى رێوشوێنه‌ په‌یڕه‌وكراوه‌كان به‌وپێه‌ى گونجاو بێت له‌پێگه‌ ورۆڵى ژنانى عێراقى له‌كۆمه‌ڵگادا.