سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆكی رەوتی حكمەی نیشتمانی دەكەوێت

الثلاثاء 22 تشرين أول 2019 - 22:35

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆكی رەوتی حكمەی نیشتمانی دەكەوێت

 به‌غدا-اه‌ع

 
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە،چاوی كەوت بە بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حكمەی نیشتمانی بۆ تاوتوێ كردنی دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسیەكانی وڵات.
نوسینگه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند "لە دیدارەكەدا تەئكیدكرایەوە لەسەر گرنگی پشتیوانی لە خۆپیشاندانی ئاشتیانە و جێبەجێ كردنی داواكاری خۆپیشاندەران و دۆزینەوەی چارەسەری راستەقینە بۆیان، و بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی هەردوو ئەنجومەنی نوێنەران و وەزیران لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا".
هەر لە دیدارەكەدا جەختكرایەوە لەسەر گرنگی ئەنجامدانی چاكسازی بەجۆرێك كاریگەری بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان هەبێت و ئەنجامەكانی ببینن و داواكاری ڕەوایان جێبەجێ بكرێت لە دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە بۆیان.