مالیكی وحەلبوسی دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسیەكانی وڵات وناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

الثلاثاء 22 تشرين أول 2019 - 21:01

مالیكی وحەلبوسی دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسیەكانی وڵات وناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

 

 
 
 
به‌غدا-اه‌ع
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆكی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا دەكەوێت
 نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا راگه‌یاند "محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، چاوی كەوت بە نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا بۆ تاوتوێكردنی دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسیەكانی وڵات".
گفتوگۆش كرا سەبارەت بە گرنگی ئەنجامدانی چاكسازی راستەقینە و ئەو كارانەی پەیوەندیان بە پێداویستی هاوڵاتیان و كاردانەوەی لەسەر ژیانیان هەیە، هەروەها هەماهەنگی لەگەڵ حكومەت بۆ جێبەجێ كردنی داواكاری ڕەوای خۆپیشاندەران و دەستەبەركردنی خزمەتگوزاری و هەلی كار بۆ لاوان، و چاكسازی لە دامەزراوەكانی دەوڵەت و ریشەكێش كردنی گەندەڵی كە هاوڵاتیان هەست بە ئەنجامەكەی پێبكەن بە شێوەیەكی راستەقینە.
تەئكیدیش كرایەوە لەسەر بەدواداچوون بۆ جێبەجێ كردنی بڕیارەكانی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی وەزیران كە تایبەتە بە داواكاری خۆپیشاندەران لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا و هاودەنگی سەرجەم كوتلە سیاسیەكان بۆ جێبەجێ كردنیان.