اه‌ع بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڵاوده‌كاته‌وه

الثلاثاء 22 تشرين أول 2019 - 17:40

اه‌ع بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڵاوده‌كاته‌وه

 

 
به‌غدا-اه‌ع
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ،دانیشتنى ئاسایی خۆى به‌سه‌رۆكایه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سازكرد. 
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاریدا به‌هه‌ڵاودێردنى وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان له‌رێژه‌ى سه‌رپه‌رشتى وچاودێرى پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان كه‌مۆركى كردارى پێوه‌یه‌ به‌مه‌به‌ستى خه‌رج كردنى شایسته‌ داراییه‌كانى خاوه‌ن كرێ رۆژانه‌كان وفه‌رمانبه‌رانى راژه‌ى كاتى وخاوه‌ن گرێبه‌سته‌كانى وه‌زاره‌تى ناوبراو 
وهه‌روه‌ها ره‌زامه‌ندى ده‌ڕبرا له‌باره‌ى خه‌رج رێژه‌ى دووه‌مى (50%) شایسته‌ داراییه‌كانى ئه‌وانه‌ى ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌ له‌خاوه‌ن كرێ رۆژانه‌كان وفه‌رمانبه‌رانى راژه‌ى كاتى وخاوه‌ن گرێبه‌سته‌كانى وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان كه‌ شایسته‌كانیان خه‌رج نه‌كراوه‌ به‌پێ بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران (52)ى ساڵى 2017.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ره‌زامه‌ندى ده‌ڕبرى له‌باره‌ى هه‌ڵاوێردكردنى وه‌زاره‌تى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌رێنماییه‌كانى جێ به‌جێ كردنى گرێبه‌سته‌كان به‌مه‌به‌ستى  واژۆكردنى گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى به‌وابه‌ عێراق.
له‌دانیشتنه‌كه‌ ره‌زامه‌ندى ده‌ڕبرا له‌باره‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران (342 ساڵى2019 )بۆ ئه‌وه‌ى به‌م شێوه‌یه‌ بێت:-
په‌سه‌ندكردنى راسپارده‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زارى بۆ خزمه‌تگوزارى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌باره‌ى ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر لابردنى رێژه‌ى (100%) له‌تێچووى كڕینى پارچه‌ زه‌ویی نیشته‌جێبوون له‌ناوچه‌ى قۆش بۆ خه‌ڵكى قۆش به‌ته‌نها په‌یڕه‌وانى ئاینى مه‌سیحی له‌پێناو راگرتنى كۆچكردنى ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌مه‌رجێك هێماى راگرتنى كڕینى ئه‌م موڵكه‌ بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ بێت له‌به‌روارى مۆڵكدارى.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ره‌زامه‌ندى ده‌ڕبرى له‌باره‌ى دامه‌زراندنى خاوه‌ن بڕوانامه‌ باڵاكان له‌لایه‌ن هه‌ردوو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ وخوێندنى باڵا وتوێژینه‌وه‌ى زانستى ووه‌زاره‌ت وپارێزگاكان وده‌سته‌كان به‌هه‌ڵاوێردنیان له‌رێنماییه‌كان به‌ندى یه‌كه‌م به‌شى سێیه‌م دامه‌زراندن له‌رێنماییه‌كانى بوودجه‌ى ساڵى 2019ته‌نها بۆ ئه‌مساڵ هه‌ڵاویردنه‌كه‌ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان ده‌گرێته‌وه‌ . 
هه‌روه‌ها ره‌زامه‌ندى ده‌ڕبرا له‌باره‌ى هه‌ڵاودێردنى وه‌زاره‌تى نه‌وت له‌و رێوشوێنه‌كانى جێ به‌جێ كردنى بوودجه‌ى گشتى فیدراڵى ساڵى 2019به‌مه‌به‌ستى كڕینى كه‌ره‌سه‌ى ناحكومى.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ره‌زامه‌ندى ده‌ڕبڕى له‌باره‌ى پێدانى ده‌سه‌ڵاتى زیاتر به‌وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ له‌باره‌ى ئه‌م خاڵانه‌:-
 
1-دیاریكردنى كرێ (250)هه‌زار به‌شێوازى گرێبه‌ست له‌كۆمپانیاى ئیداره‌ى گواستنه‌وه‌ى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ دیاریكردنى بڕه‌ى پاره‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ هه‌موو مانگێك.     
 
2-دیاریكردنى كرێ(400)هه‌زار به‌شێوازى گرێبه‌ست له‌كۆمپانیاى گشتى گواستنه‌وه‌ى سه‌رنشینان له‌گه‌ڵ دیاریكردنى پاره‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ هه‌موو مانگێك 
  
3-دیاریكردنى بڕى (500)گرێبه‌ستى كۆمپانیاى گشتى به‌نده‌ره‌كان،
(پشت ده‌به‌سترێت به‌خاڵى (1)ى ئه‌م به‌نده‌ به‌و مه‌رجه‌ى كۆمپانیا ناوبراوه‌كان قازانج به‌خش بن وهیچ مینحه‌یه‌كیان له‌گه‌نجینه‌ى گشتى وه‌رنه‌گرتووه‌).
هه‌روه‌ها ره‌زامه‌ندى ده‌ڕبرا له‌باره‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى (180 ساڵى 2019 ) بۆ ئه‌وه‌ى به‌م شێوه‌یه‌ بێت:-
ره‌زامه‌ندى ده‌ڕبرین له‌باره‌ى نوسراوى وه‌زاره‌تى نه‌وت له‌باره‌ى راسپاردنى كۆمپانیاى ENIى ئیتاڵى بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست بكات به‌جێ به‌جێ كردنى پرۆژه‌ى تایبه‌ت به‌دانانى وێستگه‌ى شرینكردنه‌وه‌ى ئاوى ده‌ریا بۆ وێستگه‌ى به‌رازعیه‌ به‌قه‌واره‌ى (400)مه‌تر سێجا وبه‌بڕى (24965768) بیست چوار ملیۆن ونۆسه‌د وشه‌ست وپێنج هه‌زار وشه‌ست دۆلار به‌پێ ئه‌و میكانزمانه‌ى له‌نوسراوى وه‌زاره‌ت ناوبراو ئاماژه‌ى پێكراوه‌.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاریدا به‌پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیرى نه‌وت ونوێنه‌رانى وه‌زاره‌تى دارایی ونوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران ودكتۆر تۆرهان موفتى بۆ ئه‌وه‌ى خوێندنه‌وه‌ى بابه‌تى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م پابه‌ندییه‌كانى وه‌زاره‌تى كاره‌با بكات به‌رامبه‌ر به‌وه‌زاره‌تى نه‌وت