ورده‌كارى..ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان: هه‌موو هێزه‌كانى ئه‌مریكا كه‌له‌سوریا كشانه‌وه‌ ره‌زامه‌ندییان وه‌رگرتووه‌ له‌باره‌ى هاتنه‌نێو هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى بۆ ده‌ره‌وه‌ى عێراق بگوازرێنه‌وه‌

الثلاثاء 22 تشرين أول 2019 - 11:05

ورده‌كارى..ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان: هه‌موو هێزه‌كانى ئه‌مریكا كه‌له‌سوریا كشانه‌وه‌ ره‌زامه‌ندییان وه‌رگرتووه‌ له‌باره‌ى هاتنه‌نێو هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى بۆ ده‌ره‌وه‌ى عێراق بگوازرێنه‌وه‌

 

 
به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، دووپاتیكرده‌وه‌ هه‌موو هێزه‌كانى ئه‌مریكا كه‌له‌سوریا كشانه‌ته‌وه‌ ره‌زامه‌ندیان وه‌رگرتووه‌ بۆ هاتنه‌نێو هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى بۆ ده‌ره‌وه‌ى عێراق بگوازرێنه‌وه‌.
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند"هه‌ندێ له‌ده‌زگاكانى راگه‌یاند وئاژانسه‌كانى هه‌واڵ چه‌ند لێدوانێكیان گواستۆته‌وه‌ له‌باره‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌سوریاوه‌ به‌ره‌و عێراق هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌وه‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان روونیكردۆته‌وه‌ هه‌موو هێزه‌كانى ئه‌مریكا كه‌له‌سوریا كشانه‌ته‌وه‌ ره‌زامه‌ندیان وه‌رگرتووه‌ بۆ هاتنه‌ نێو هه‌رێمى كوردستان وه‌كو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ گواستنه‌وه‌یان بۆ ده‌ره‌وه‌ى عێراق".
ئاماژه‌یشى به‌وه‌ دا"هیچ بیانویه‌ك نییه‌ له‌باره‌ى مانه‌وه‌ى ئه‌م هێزانه‌ له‌نێو عێراقدا".