حه‌شدى شه‌عبی ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ره‌تكرده‌وه‌ كه‌باس له‌ ئاڕاسته‌ كردنى كارمه‌ندانه‌كانى ده‌كات به‌وه‌ى به‌شدارى خۆپیشاندانه‌كان نه‌كه‌ن

الاثنين 21 تشرين أول 2019 - 00:25

حه‌شدى شه‌عبی ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ره‌تكرده‌وه‌ كه‌باس له‌ ئاڕاسته‌ كردنى كارمه‌ندانه‌كانى  ده‌كات به‌وه‌ى به‌شدارى خۆپیشاندانه‌كان نه‌كه‌ن

 

 
به‌غدا-اه‌ع
به‌رێوبه‌رایه‌تى ئیداره‌ى ناوه‌ندى له‌ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ره‌تكرده‌وه‌ كه‌باس له‌ئاڕاسته‌ كردنى كارمه‌ندانى حه‌شدى شه‌عبی ده‌كات به‌وه‌ى به‌شدارى خۆپیشاندانه‌كان نه‌كه‌ن ،دووپاتیشیكرده‌وه‌ ئه‌و نوسراوه‌ى له‌تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ دووره‌ له‌راستییه‌وه‌ وساخته‌یه‌.
به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى"اه‌ع"كه‌وتووه‌ جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ "ئه‌م چه‌واشه‌كارییانه‌ كاریگه‌رى ناكاته‌ سه‌ر راى گشتى وهه‌وڵێكى بێ هیواى ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى نه‌یاره‌ بۆ ئه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى تێكه‌ڵى ململانێ له‌گه‌ڵ گه‌ڵ بكه‌ن".
به‌رێوبه‌رایه‌تی ئیداره‌ى ناوه‌ندى داواى له‌"ده‌زگاكانى راگه‌یاندن وپێگه‌ى هه‌واڵه‌كان كرد هه‌واڵه‌كانیان له‌سه‌رچاوه‌ متمانه‌پێكراوه‌كانه‌وه‌ وه‌ربگرن له‌هه‌مان كاتدا مافى یاسایی خۆى به‌كارده‌هێنێت بۆ راوه‌دوونانى ساخته‌كاران".