شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى:تیرۆرستانى داعش هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر دوو بازگه‌ى ئه‌منى له‌ناوچه‌ى كێڵگه‌كانى عه‌لاس له‌پارێزگاى سه‌ڵاحه‌ددین

الاثنين 21 تشرين أول 2019 - 23:30

شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى:تیرۆرستانى داعش هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر دوو بازگه‌ى ئه‌منى له‌ناوچه‌ى كێڵگه‌كانى عه‌لاس له‌پارێزگاى سه‌ڵاحه‌ددین

 

 
به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى رۆژى دووشه‌ممه‌ به‌یاننامه‌یه‌كى ده‌ركرد ودووپاتیكرده‌وه‌ تیرۆرستانى داعش هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر دوو بازگه‌ى ئه‌منى له‌ناوچه‌ى كێڵگه‌كانى عه‌لاس له‌پارێزگاى سه‌ڵاحه‌ددین.
ئه‌مه‌یش ده‌قى به‌یاننامه‌كه‌یه‌:
"چه‌ته‌ تیرۆرستیه‌كانى داعش هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر دوو بازگه‌ى ئه‌منى له‌ناوچه‌ى كێڵگه‌كانى عه‌لاس له‌پارێزگاى سه‌ڵاحه‌ددین ،له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێكى جێندراو به‌سه‌ر ئۆتۆمبیلێكى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كه‌بووه‌ هۆى شه‌هید بوونى دوو كارمه‌ند وهه‌روه‌ها ئه‌و هێزه‌ى ویستى شه‌هیده‌كان هه‌ڵبگرێت رووبه‌رووى گولله‌ى راسته‌وخۆ بووه‌وه‌ ئه‌مه‌یش بووه‌ هۆى برینداربوونى سێ كارمه‌ند پاشان هێزێكى هاوبه‌ش له‌فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌ڵاحه‌ددین وحه‌شدى شه‌عبی ره‌وانه‌ى شوێنى رووداوه‌كه‌ كرا بۆ پاڵشتى كردنى ئه‌و هێزه‌ى له‌و شوێنه‌یه‌ له‌پێناو راوه‌دوونانى چه‌ته‌ تیرۆرستییه‌كان كه‌ئه‌م تاوانه‌یان ئه‌نجام داوه‌".