نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران لیستى یه‌كه‌مى ناوى ده‌رچووانى كۆلێژه‌كانى ئه‌ندازیارى ڕاده‌ستى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر راژه‌ى هه‌میشه‌یی دابمه‌زرێن

الاثنين 21 تشرين أول 2019 - 16:30

نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران لیستى یه‌كه‌مى ناوى ده‌رچووانى كۆلێژه‌كانى ئه‌ندازیارى ڕاده‌ستى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر راژه‌ى هه‌میشه‌یی دابمه‌زرێن

 

 
به‌غدا-اه‌ع
نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ راده‌ستكردنى لیستى یه‌كه‌مى ده‌رچووانى كۆلێژه‌كانى ئه‌ندازیارى راده‌ستى وه‌زاره‌تى به‌رگرى كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر راژه‌ى هه‌میشه‌یی دابمه‌زرێن.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌تووه‌ رایگه‌یاند "به‌پێ فه‌رمانى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران،نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران لیستى یه‌كه‌مى ده‌رچووانى كۆلێژه‌كانى ئه‌ندازیارى ڕاده‌ستى وه‌زاره‌تى به‌رگرى كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر راژه‌ى هه‌میشه‌یی دابمه‌زرێن".
به‌یاننامه‌كه‌ ئاماژه‌یشى به‌وه‌ دا " فه‌رمانى سه‌رۆك وه‌زیران دواى دیدارى رۆژى چوارشه‌ممه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران هات له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ده‌رچووان هات وبریتیه‌ له‌دامه‌زراندنى هه‌زار ده‌رچوى پسپۆره‌ ئه‌ندازیارییه‌ جیاجیاكان كه‌بڕیار وایه‌ به‌خێرایی جێ به‌جێ بكرێت".