حه‌لبوسى بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى نه‌رویج:سه‌قامگیرى عێراق له‌ سه‌قامگیرى ناوچه‌كه‌یه‌

الاثنين 21 تشرين أول 2019 - 14:41

حه‌لبوسى بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى نه‌رویج:سه‌قامگیرى عێراق له‌ سه‌قامگیرى ناوچه‌كه‌یه‌

 به‌غدا-اه‌ع

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ دووشەممە دووپاتیكرده‌وه‌ سه‌قامگیرى عێراق له‌ سه‌قامگیرى ناوچه‌كه‌یه‌
به‌ پێی به‌یانامه‌یه‌كى نوسینگه‌ى سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كه‌ ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند"سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران پێشوازی كرد لە ئێرنا سولبێرگ سەرۆك وەزیرانی نەرویج بۆ تاوتوێ كردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات لەسەرجەم بوارەكان.
لەسەرەتای دیدارەكە حەلبوسی پێشوازی لە سەرۆكی حكومەتی نەرویج كرد لە سەردانەكەی بۆ بەغداد دوای سەركەوتن بەسەر تیرۆریستانی داعش و بەشداری نەرویجی بەرز نرخاند لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە پشتیوانیان بۆ عێراق لەمیانی شەڕ لە دژی تیرۆر كە سەرتاسەری جیهانی بە ئامانج گرتبوو.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند عێراق چاوەرێی هاوبەشی درێژخایەن لەئایندەدا لەگەڵ نەرویج دەكات ئەوەش پێویستی بە پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و كردنەوەی باڵیۆزخانەی نەرویج لە وڵاتدا هەیە لەگەڵ كاراكردنی لیژنەكانی هاورێیەتی نێوان عێراق و نەرویج.
بەرێزیان داوای هاریكاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتیشی كرد لەسەرجەم بوارەكان لە نێویاندا وەبەرهێنان و سودوەرگرتن لە ئەزمونی كۆمپانیا نەرویجییەكان لە بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوە و بەشداربوون لەهەوڵی گەڕانەوەی ئاوارەكان و بەدیهێنانی سەقامگیری و بەردەوامبوونی هاریكاری لە بواری ریشەكێش كردنی تیرۆر.
هەر لە دیدارەكە گفتوگۆ سەبارەت بە بارودۆخی ئەمنی لە ناوچەكە و كاریگەری لەسەر وڵات كرا و بەرێزیان ئاماژەی بەوەدا عێراق دابڕاونییە لە چواردەورەكەی و نایەوێت ببێتە گۆڕەپانی كێشمەكێش و دەیەوێت ببێتە خاڵی بەیەكگەیشتنی لایەنە ناكۆكەكان و تەئكیدی كردەوە كە سەقامگیری عێراق كاریگەری لەسەر سەقامگیری ناوچەكە دەبێت.
لای خۆیەوە سەرۆكی حكومەتی نەرویج خواستنی وڵاتەكەی خستەڕوو بۆ پتەوكردنی هاریكاری دۆستانە لەگەڵ عێراق و تەئكیدی كردەوە لەسەر پابەندبوونی وڵاتەكەی بە هاوبەشی و پشتیوانی لە حكومەتی عێراق لە هەوڵەكانی بۆ ریشەكێش كردنی تیرۆر و بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوە و بەدیهێنانی سەقامگیری.