سەرۆک کۆمار پێشوازی کرد لە سەرۆک وەزیرانی نەرویج

الاثنين 21 تشرين أول 2019 - 14:35

سەرۆک کۆمار پێشوازی کرد لە سەرۆک وەزیرانی نەرویج

 به‌غدا-اه‌ع

 
سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠١٩/١٠/٢١ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازی کرد لە ئیرنا سۆلبێرگ سەرۆک وەزیرانی نەرویج  .
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك كۆمار له‌به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عیراقیه‌ (اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند: "لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم جەختی لە ھەوڵەکانی عێراق کردەوە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیھان بۆ بەرجەستەکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە و چارەسەرکردنی قەیرانەکان و خۆ بەدورگرتن لە ھەر پێشھاتێک کە دەرفەتی ئاشتی لە باربەرێت لە ناوچەکە و جیھاندا، ھەروەھا ئاماژەیکرد بەگرنگی دۆزینەوەی ڕێگاچارەی گونجاو بۆ پرسی سوریا دوور لە دەستوەردانی دەرەکی و لەشکرکێشی، ھاوکات  دووپاتیکردەوە لە پێشکەشکردنی یارمەتی و کۆمەکی بەپەلە بۆ ئاوارەکان کە لە ئەنجامی پەلاماری سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی سوریا دەربەدەربوون".
ھەر لە دیدارەکەدا "باس لە چۆنیەتی بەھێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و ھاریکاری نێوان ھەردوو وڵاتی دۆست کرا لە بوارە جیاجیاکاندا، ھاوکات پێشھاتەکانی ئەم دوایەی ناوچەکە و جیھان و جەنگی دژ بە تیرۆر خرایە ڕوو".