ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى:خۆپیشاندان مافێكه‌ به‌پێ ده‌ستوور پارێزراوه‌

الاثنين 21 تشرين أول 2019 - 12:55

ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى:خۆپیشاندان مافێكه‌ به‌پێ ده‌ستوور پارێزراوه‌

 

 
به‌غدا-اه‌ع
دادوه‌ر فایه‌ق زه‌یدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ خۆپیشاندان مافێكه‌ به‌پێ ده‌ستوور ویاسا پارێزراوه‌ به‌ڵام ده‌بێت به‌ڕێره‌وێكى ئاشتیانه‌ بێت.
ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند"دادوه‌ر فایه‌ق زه‌یدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ چاوى كه‌وتووه‌ به‌به‌رپرس وئه‌ندامانى ژوورى پارێزه‌رانى پارێزگاى نه‌جه‌فى پیرۆز".
ئه‌وه‌یشی راگه‌یاند "هه‌ردوولا هاوكارى نێوان دادگا وپارێزه‌ران ورۆڵى سه‌ندیكاى پارێزه‌ران له‌به‌رگرى كردن له‌مافى هاوڵاتیان وبڵاوكردنه‌وه‌ى كلتوورى یاسایی له‌كۆمه‌ڵگا تاوتوێ كردووه‌ 
به‌یاننامه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى روونكرده‌وه‌ "سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى وبه‌رپرس وئه‌ندامانى ژوورى پارێزه‌رانى پارێزگاى نه‌جه‌فى پیرۆز كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى خۆپیشاندان مافێكه‌ به‌پێ ده‌ستوور ویاسا پارێزراوه‌ به‌ڵام ده‌بێت رێڕه‌وى ئاشته‌وایی په‌یڕه‌و بكرێت وتوندیژى به‌كارنه‌هێنرێت چ له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌ران یان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان چونكه‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا خۆپیشاندان داواكارى مافى ره‌واى هاوڵاتیانه‌ ئه‌مه‌یش مافێكى یاسایی وده‌ستوورییه‌ ده‌بێت له‌لایه‌ن هه‌مووانه‌وه‌ رێزى لێبگیرێت ".