ورده‌كارى..عه‌بدولمه‌هدى له‌گه‌ڵ هاوتا نه‌رویجییه‌كه‌ى به‌ستنى په‌یوه‌ندییه‌كانى هاوكارى ستراتیژى تاوتوێ ده‌كات

الاثنين 21 تشرين أول 2019 - 12:49

ورده‌كارى..عه‌بدولمه‌هدى له‌گه‌ڵ هاوتا نه‌رویجییه‌كه‌ى به‌ستنى په‌یوه‌ندییه‌كانى هاوكارى ستراتیژى تاوتوێ ده‌كات

 

 
به‌غدا-اه‌ع
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،له‌گه‌ڵ ئێرنا سۆڵبێرگ سه‌رۆك وه‌زیرانى شانشینى نه‌رویج گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ى،به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان و،سوود وه‌رگرتن له‌شاره‌زاییه‌كان وكۆمپانیاكانى نه‌رویج بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق  وبه‌رده‌وامى هاوكارى دژى تیرۆر كه‌دوژمنێكى هاوبه‌شى هه‌ردوولا وڵاته‌ وهه‌روه‌ها پرسه‌ هه‌رێمییه‌كانیش. 
به‌پێ به‌یاننامه‌یه‌كى نوسینگه‌ى رایگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران كه‌ده‌ستى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاندووه‌:"نه‌رویج خاوه‌ن ئه‌زموونێكى سه‌ركه‌وتووه‌ له‌باره‌ى سندوقى نه‌وه‌كان و،ده‌توانین سوود له‌كۆمپانیا لێهاتووه‌ باڵاكانى وه‌ربگرین له‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق له‌پاڵ ئه‌زموونه‌كانى له‌بواره‌كانى به‌ره‌وپێشبردنى ژنان ومنداڵ وئاشتبوونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى".
رایشیگه‌یاند"ئه‌م سه‌ردانه‌ بایه‌خێكى تایبه‌تى هه‌یه‌ وپاڵنه‌رێكه‌ بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات وگه‌لى دۆستدا به‌ئاڕاسته‌ى به‌ستنى په‌یوه‌ندییه‌كى ستراتیژى له‌بواره‌كانى رۆشنبیرى وكۆمه‌ڵایه‌تى وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ،له‌میان ئه‌م سه‌ردانه‌ گرنگ وبه‌رهه‌مداره‌دا (رێككه‌وتننامه‌ى بنه‌ماكانى نه‌وت به‌رامبه‌ر گه‌شه‌پێدانمان)واژۆكرد له‌پێناو ئاڵوگۆڕى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان وسوود وه‌رگرتن له‌توانا شاره‌زاییه‌كانى هه‌ردوو وڵات له‌پێناو به‌جێ گه‌یاندنى بنیاتنانه‌وه‌ وبه‌ره‌پێشبردن وگه‌شه‌سه‌ندنى هه‌ردوو گه‌لى وڵاتمان،وهه‌روه‌ها هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌گرنگى پاراستنى ئاسایش وسه‌قامگیرى له‌ناوچه‌كه‌ وكاركردن له‌پێناو به‌دیهێنانى ئاسایش وئاشته‌وایی جیهانى"
سه‌رۆك ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران داوایشیكرد"شانشینى نه‌رویج یه‌كێتى ئه‌وروپا ئاگاداربكاته‌وه‌ له‌باره‌ى رۆڵى عێراق وپێویستى پاڵپشتى كردنى وه‌كو رێكارێكى گرنگى سه‌قامگیرى ناوچه‌كه‌ وجیهان وله‌رووبه‌روبونه‌وه‌ى تیرۆر وقوربانیدان وسه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆر،وهه‌روه‌ها رۆڵى عێراق باشترین ئاشته‌وایی هه‌رێمى وجیهانى هێنایه‌ دى ورێگر بوو له‌وه‌ى به‌ره‌و وڵاتانى ئه‌وروپا وجیهان بچێت".
به‌یاننامه‌كه‌ ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"به‌ئاماده‌بوون وچاودێرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وهاوتا نه‌رویجیه‌كه‌ى (رێككه‌وتننامه‌ى بنه‌ماكانى نه‌وت به‌رامبه‌ر گه‌شه‌پێدانى) له‌كۆتایی وتوێژه‌كان به‌یانى ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ له‌به‌غدا واژۆ كرا".
سه‌رۆك وه‌زیرانى نه‌رویجیش رایگه‌یاند"ئه‌م یه‌كه‌مین سه‌ردانمه‌ بۆ عێراق و،سوپاسى سه‌رۆكى وه‌زیران ده‌كه‌م بۆ گه‌رم وگوڕى پێشوازیكردن"،دووپاتیشكرده‌وه‌"سه‌روه‌رى عێراق هه‌نگاوێكى زۆر گرنگه‌ و،نه‌رویج پابه‌ند ده‌بێت به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ عێراق وبه‌رده‌وام ده‌بێت له‌پاڵپشتى كردنى حكومه‌تى عێراق له‌ئه‌ركى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تێرۆر ومه‌شقكردن به‌هێزه‌ عێراقیه‌كان ودووباره‌ بنیاتنانه‌وه‌ وسه‌قامگیرى عێراق"،
وهه‌روه‌ها ستایشى "پاڵپشتى حكومه‌تى عێراقى بۆ سندوقى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌قامگیرى سه‌ر به‌به‌رنامه‌ى گه‌شه‌پێدانى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانى كرد"،ورونیشیكرده‌وه‌"وڵاته‌كه‌ى ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق واژۆ كرد بۆ ده‌ستپێكردنى قۆناغێكى نوێ له‌به‌رنامه‌ى نه‌وت به‌رامبه‌ر گه‌شه‌پێدانى بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ كه‌رۆڵى ده‌بێت له‌نه‌خشه‌ى چاكسازییه‌كانى عێراق" وجه‌ختیشى له‌"خواستى حكومه‌تى نه‌رویج كرده‌وه‌ بۆ پته‌وكردنى هاوكارى دوولایه‌نى ودروستكردنى هاوبه‌شى درێژ خایه‌ن له‌گه‌ڵ عێراق
شایه‌نى باسه‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌یانى ئه‌مڕۆ پێشوازێكى فه‌رمى كرد له‌ئێرنا سۆڵبێرگ سه‌رۆك وه‌زیرانى شانشینى نه‌رویج كرد