وه‌زیرى نه‌وت:عێراق ئه‌ندامێتى خۆى له‌ده‌ستپێشخه‌رى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى وه‌رده‌گه‌رێته‌وه‌

الأحد 20 تشرين أول 2019 - 15:46

وه‌زیرى نه‌وت:عێراق ئه‌ندامێتى خۆى له‌ده‌ستپێشخه‌رى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى وه‌رده‌گه‌رێته‌وه‌
به‌غدا-اه‌ع
سامر غه‌زبان جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى وزه‌ وه‌زیرى نه‌وت سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئه‌میندارانى ده‌ستپێشخه‌رى شه‌فافیه‌ت بۆ سامانه‌ سروشتیه‌كان له‌عێراق،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ دووپاتیكرده‌وه‌ بۆردى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ده‌ستپێشخه‌رى شه‌فافیه‌تى سامانه‌ سروشتیه‌كان بڕیارێكى ده‌ركردووه‌ به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌ڵپه‌ساردنى ئه‌ندامێتى عێراق له‌ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌.
به‌پێ به‌یاننامه‌ى وه‌زاره‌ت  كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ غه‌زبان رایگه‌یاندووه‌ "بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌ڵپه‌ساردنى ئه‌ندامێتى عێراق به‌هۆى زنجیره‌ ریوشوێنه‌كان هاتووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ گیراوه‌ته‌ به‌ر وبه‌ره‌پێشچوونێكى به‌رچاوى تۆمار كرد له‌جێ به‌جێ كردنى پێوه‌ر وداخوازییه‌كانى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌" له‌هه‌مان كاتدا ستایشى "ئه‌ركى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى عێراقى كرد به‌تایبه‌ت ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن وئه‌میندارانى نیشتمانى وپابه‌ندبوونیان له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ى عێراق بۆ ئه‌ندامێتى ده‌ستپێشخه‌رى نێوده‌وڵه‌تى وپته‌وكردنى پێگه‌ى عێراق له‌كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى". 
جه‌ختیشى كرده‌وه‌"ئه‌ركه‌كان به‌هه‌نگاوێكى باڵاتر به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ پێشكه‌ش كردن وبه‌رزكردنه‌وه‌ى راپۆرته‌ په‌یوه‌سته‌كان به‌شه‌فافیه‌تێكى به‌رز بۆ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌نێویشیاندا بۆردى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ده‌ستپێشخه‌رى سامانى سروشتى ،ئاماژه‌یشى به‌وه‌ دا"حكومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له‌پێشكه‌ش كردنى پاڵپشتییه‌كان بۆ جێ به‌جێ كردنى پێوه‌ره‌كانى شه‌فافیه‌ت،به‌تایبه‌ت له‌كه‌رته‌كانى نه‌وت وغاز وكانزاكان وسوود وه‌رگرتن له‌م سامانانه‌ له‌به‌جێ گه‌یاندنى چاكسازى وباشتركردنه‌وه‌ى كاره‌كان"،داوایشى كرد له‌وكۆمپانیا نیشتمانى وبیانیانه‌ى له‌عێراق كار ده‌كه‌ن پابه‌ند بن به‌پێوه‌ره‌ په‌یڕه‌كراوه‌كان وئاشكراكردنى زانیارییه‌ په‌یوه‌سته‌كان به‌مامه‌ڵه‌ داراییه‌كان ".