خوێندنى باڵا فۆرمێك بڵاوده‌كاته‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنى ناوه‌ندى بۆ ده‌رچوانى خولى سێیه‌م

الأحد 20 تشرين أول 2019 - 19:45

خوێندنى باڵا فۆرمێك بڵاوده‌كاته‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنى ناوه‌ندى بۆ ده‌رچوانى خولى سێیه‌م

 به‌غدا-اه‌ع

وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا وتوێژینه‌وه‌ى زانستى،فۆرمێكى ئه‌لیكترۆنى تایبه‌تى به‌وه‌رگرتنى ناوه‌ندى راگه‌یاند بۆ ده‌رچوانى خولى سێیه‌م وله‌ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌وه‌ به‌روارى ١٠/٢٠ تاوه‌كو كۆتایی ده‌وامى فه‌رمى رۆژى دووشممه‌ به‌روارى ١٠/٢٨.
به‌پێ به‌یاننامه‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا وتوێژینه‌وه‌ى زانستى كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ دكتۆر ئیهاب ناجی عه‌باس به‌رێوبه‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى خوێندنه‌وه‌ وپلاندانان وچاودێریكردن رایگه‌یاند "پ.د.قوسه‌ى سوهێل ره‌زامه‌ندى ده‌ڕبڕیوه‌ له‌باره‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى فۆرمى ئه‌لیكترۆنى تایبه‌ت به‌وه‌رگرتنى ناوه‌ندى بۆ ده‌رچوانى خولى سێیه‌م له‌ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌وه‌ وداواى له‌خۆێندكاران كرد پێداچوونه‌وه‌ى سنوورى وه‌رگرتنى ئه‌مساڵ بكه‌ن وهیوادارین پابه‌ند بن به‌وادانه‌ى دیاریكراون".