وه‌زاره‌تى به‌رگرى داوا له‌ده‌رچوانى كۆڵێژه‌ شارستانیه‌ته‌كان ده‌كات كه‌خۆیان ناونووس كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌پله‌ى نایب عه‌ریف دابمه‌زرێن سه‌ردانى وه‌زاره‌ت بكه‌ن

الأحد 20 تشرين أول 2019 - 11:26

وه‌زاره‌تى به‌رگرى داوا له‌ده‌رچوانى كۆڵێژه‌ شارستانیه‌ته‌كان ده‌كات كه‌خۆیان ناونووس كردووه‌  بۆ ئه‌وه‌ى به‌پله‌ى نایب عه‌ریف دابمه‌زرێن سه‌ردانى وه‌زاره‌ت بكه‌ن

  به‌غدا-اه‌ع

 
وه‌زاره‌تى به‌رگرى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،داواى له‌ده‌رچوانى كۆلێژه‌ شارستانییه‌كان كرد كه‌خۆیان ناونووس كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌پله‌ى نایب عه‌ریف دابمه‌زرێن سه‌ردانى وه‌زاره‌ته‌كه‌ بكه‌ن.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌كۆپییه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند،"وه‌زاره‌ته‌كه‌ داوا له‌سه‌رجه‌م ده‌رچوانى كۆڵێژه‌ شارستانییه‌كان ده‌كات كه‌له‌فۆرمى دامه‌زراندن به‌پله‌ى نایب عه‌ریف له‌سوپاى عێراقى  خۆیان ناونووس كردووه‌ له‌ماوه‌ى 2ى ئه‌یلول تاوه‌كو 4ى ئه‌یلول سه‌ردانى بنكه‌كانى خۆبه‌خشین بكه‌ن هه‌ر یه‌كه‌ به‌پێ پارێزگاكانى خۆیان له‌رۆژى دووشممه‌وه‌ بۆ زانینى ناوه‌كانیان وئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌ى پزیشكى وچاوپێكه‌وتن".
به‌یاننامه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو "ئه‌وانه‌ى  كه‌له‌پارێزگاكانیان بنكه‌ى خۆبه‌خشین نییه‌ ده‌توانن به‌پێ ئه‌م نه‌خشه‌یه‌ سه‌ردانى بنكه‌كان بكه‌ن:
1-پارێزگاى نه‌جه‌ف بنكه‌ى خۆبه‌خشی دیوانیه‌
2-پارێزگاى موسه‌ننا بنكه‌ى خۆبه‌خشی ناسریه‌
3-پارێزگاى كوت بنكه‌ى خۆبه‌خشی عیماره‌
4-پارێزگاى كه‌ربه‌لا بنكه‌ى خۆبه‌خشی حیلله‌