وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌:عێراق په‌یوه‌ست نییه‌ به‌تیرۆرسته‌ بیانییه‌كان كه‌ كرده‌وه‌ى تیرۆرستیانیان له‌ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئه‌نجام داوه‌ وده‌بێت وڵاتانى خۆیان وه‌ریانگرنه‌وه‌

الأحد 20 تشرين أول 2019 - 17:30

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌:عێراق په‌یوه‌ست نییه‌ به‌تیرۆرسته‌ بیانییه‌كان كه‌ كرده‌وه‌ى تیرۆرستیانیان له‌ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئه‌نجام داوه‌ وده‌بێت وڵاتانى خۆیان وه‌ریانگرنه‌وه‌

 به‌غدا-اه‌ع

ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، دووپاتیكرده‌وه‌ عێراق په‌یوه‌ست نییه‌ به‌تیرۆرسته‌ بیانییه‌كان كه‌كرده‌وه‌ى تیرۆرستیانیان له‌ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئه‌نجام داوه‌ وده‌بێت وڵاتانى خۆیان وه‌ریانگرنه‌وه‌.
سه‌حاف له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى(اه‌ع)كه‌تووه‌ رایگه‌یاند"عێراق په‌یوه‌سته‌ به‌وه‌رگرتنى ئه‌و تیرۆرستانه‌ى كه‌ هه‌ڵگرى ناسنامه‌ى عێراقین له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كانیان،وله‌دادگا عێراقیه‌كان به‌پێ یاساى كارپێكراوى عێراقى دادگای ده‌كرێن"،روونیشیكرده‌وه‌ عێراق په‌یوه‌ست نییه‌ به‌تیرۆرسته‌ بیانیه‌كان كه‌ كرده‌وه‌ى تیرۆرستیان له‌ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئه‌نجام داوه‌ ،ده‌بێت وڵاتانى خۆیان وه‌ریانگرنه‌وه‌".