ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى به‌یانامه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌ له‌باره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ بێسه‌رو شوێنن

الأحد 20 تشرين أول 2019 - 11:30

ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى به‌یانامه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌ له‌باره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ بێسه‌رو شوێنن

 به‌غدا- اه‌ع

ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى ئه‌مڕۆ به‌یانامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌ له‌باره‌ى چاره‌نووسى بێ سه‌روشوێنان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان.
له‌به‌یانامه‌كه‌دا هاتووه‌ "دواى وه‌رگرتنى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى چه‌ندین لیست به‌ناوى بێسه‌روشوێنان كه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانه‌وه‌ رێنمایى داوه‌ به‌ سه‌رجه‌م دادگاكان بۆ هه‌ماهه‌نگى كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندى داره‌كان بۆ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رێكى ڕاسته‌قینه‌ بۆ زانینى چاره‌نووسى بێسه‌رو شوێنان ئه‌نجامى به‌دواداچونه‌كان له‌ 20/10/2019 به‌م شێوه‌یه‌ بوو:- 
یه‌كه‌م/هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ى ناویان له‌ لیسته‌كاندا هاتووه‌ ده‌ست به‌سه‌ركرابوون وله‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دا بوون وبڕیارى ئازادكردنیان درا له‌و كاته‌دا.
دووه‌م/هه‌ندێك له‌تاوانباران كه‌ ناویان له‌لیسته‌كاندا هاتووه‌ له‌بابل ده‌ستگیركرابوون وكه‌یسه‌كانیان ڕاده‌ستى دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى ناوه‌ندى كرابوون و دواتر ئازادكران به‌پَى نوسراوى دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى ناوه‌ندى ژماره‌ 12220 له‌به‌روارى 17/10/2019. 
سێیه‌م/یه‌كێك له‌ تاوانباران كه‌ ناوى له‌ لیسته‌كه‌دا هه‌یه‌ له‌ 7/7/2017 ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌ دواتر له‌ 9/9/2017 كۆچى دوایى كرد له‌ نه‌خۆشحانه‌ى حیله‌ى فێركارى پاشان ته‌رمه‌كه‌ى ڕاده‌ستى خانه‌واده‌كه‌ى كرا.
چواره‌م/یه‌كێكى دیكه‌ش له‌ ناوه‌كان له‌ 7/7/2017 ده‌ستگیركراوه‌ دواتر له‌لایه‌ن دادگاى تاوانى بابله‌وه‌ سزاى هه‌تا هه‌تایى به‌سه‌ردا سه‌پێنرا وله‌ئێستاشدا له‌ به‌ندیخانه‌ى روصافه‌ى پێنجه‌.
پێنجه‌م/هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ناویان هێنراوه‌ به‌ پێی مادده‌ى 4/1ى یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر ده‌ستگیركرابوون له‌ئێستادا هه‌ڵهاتوون.
شه‌شه‌م/سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ى تر كه‌ ناویان له‌ لیسته‌كه‌دا هاتووه‌ وه‌ك بێسه‌رو شوێن له‌لایه‌ن دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌وه‌ تۆمار كران ئه‌و كه‌سانه‌ش:-
* بێسه‌روشوێنانى گوندى شیحه‌/ناحیه‌ى سه‌قلاویه‌ سه‌ر به‌ ناوچه‌ى شیحه‌ن(هۆزى محامده‌) له‌ كاتى داگیركردنى پارێزگاى ئه‌نبار به‌ده‌ست تیرۆرستانى داعش بێسه‌روشوێن كران كه‌سوكاریان سه‌ردانى دادگایان كرد وناوه‌كانیان تۆماركرا له‌ كۆمه‌ڵگاى فه‌لوجه‌ و رێوشوێنى پێویستیان بۆ ئه‌نجامدرا له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگا ئه‌منیه‌كان هه‌واڵیان بڵاوكرایه‌وه‌.
* بێسه‌روشوێنانى سه‌لاحه‌دین ناوه‌كانیان تۆماركراوه‌ و له‌ئێستادا گه‌ڕان و پشكنیان بۆ ده‌كرێت.
* بێسه‌روشوێنانى دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى تۆماركراون وه‌ك بێسه‌روشوێن به‌هه‌مان شێوه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت.
* بێسه‌روشوێنانى پارێزگاى كه‌ركوك له‌وباره‌یه‌وه‌ دادگاى ته‌میزى كه‌ركوك روونى كرده‌وه‌ كه‌ كه‌سوكارى ئه‌و كه‌سانه‌ به‌شێوه‌ى فه‌رمى سكاڵایان پێشكه‌ش به‌دادگا كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ڕێوشوێنى یاسایى بۆ ئه‌نجامبدرێت وله‌ئێستاشدا گه‌ڕێكى باشى بڕیوه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان وكه‌سوكاره‌كانیان ده‌توانن سه‌ردانى دادگا بكه‌ن بۆ زانینى چاره‌نووسیان.