بانکی ڕەشید ئاسانکاری بانکی بۆ وەبەرھێنەران وخاوەن کارگە وجووتیارانى ڕاگەیاند

الأحد 20 تشرين أول 2019 - 10:40

بانکی ڕەشید ئاسانکاری بانکی بۆ وەبەرھێنەران وخاوەن کارگە وجووتیارانى ڕاگەیاند

 به‌غدا- اه‌ع

بانكى ره‌شید ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ داواى له‌ سه‌رجه‌م وه‌به‌رهێنه‌ران و خاوه‌ن كارگه‌ و جوتیاران وبازرگانان كرد كه‌ داواكاریه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى قه‌رزى بانكى.
له‌ به‌یانامه‌یه‌ى نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ره‌شاد خزه‌یر به‌ریوبه‌رى گشتى بانكى ره‌شیدا هاتووه‌"خزه‌یر چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجامداوه‌ بۆ جێ به‌جێ كردنى كۆمه‌ڵێك چاكسازى كه‌ حكومه‌ت بانگه‌شه‌ى بۆ كردووه‌ ،له‌ به‌یانامه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ بانكى ره‌شید داواى له‌سه‌رجه‌م وه‌به‌رهێنه‌ران كرد كه‌ ئاره‌زوومه‌ندن له‌ دروست كردنى كۆمه‌ڵگاى نیشته‌جێ بوون سه‌ردانى لقه‌كانى بانكه‌كه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى قه‌رزى بیناسازى هه‌روه‌ها داوا له‌خاوه‌ن كارگه‌كان و جوتیاران وبازرگانان كرد به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ ئێستادا ده‌توانن داواكاریه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى قه‌رز بۆ ئه‌وه‌ى زورترین كه‌س سودمه‌ند بن،جێى ئاماژه‌كردنه‌ خزه‌یر رێنمایى به‌سه‌رجه‌م به‌ش ولقه‌كانى بانكه‌كه‌ كردووه‌ كه‌ ئاسانكارى بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیان بكه‌ن بۆ سودمه‌ند وه‌رگرتن  له‌و قه‌رزه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ى ده‌گاته‌ 50 ملیون دینار.