وەزارەتی کار بەیاننامەیەک دەردەکات وتیایدا میکانزمی پێشکەش کردنی داواکاری بۆ پێشینەی فریاگوزاری ڕوون دەکاتەوە

الأحد 20 تشرين أول 2019 - 09:10

وەزارەتی کار بەیاننامەیەک دەردەکات وتیایدا میکانزمی پێشکەش کردنی داواکاری بۆ پێشینەی فریاگوزاری ڕوون دەکاتەوە

 بەغدا-اەع

وەزارەتی کار وکاروباری کۆمەڵایەتی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕوونکردنەوەیەکی دەرکرد لەبارەی میکانزمی پێشکەش کردنی داواکاری بۆ پێشینەی فریاگوزاری
وەزارەتەکە لەبەیاننامەیەکیدا کەکۆپییەکی دەستی ئاژانسی ھەواڵی عێراقیە(اەع) ڕایگەیاند"ئەو فۆرمە ئەلیکترۆنییەی لەسەر پێگەی فەرمی وەزارەتەدایە تەنھا بۆ پێشینەی فریاگوزارییە و،تەمەنەکانی نێوان (١٨-٣٠)دەگرێتەوە ،وماوەی پێشکەشکردنی داواکارییەکان تابەرواری ٢٤-١٠-٢٠١٩ بەردەوام دەبێت".
له‌ بەیاننامەکه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "پێشینەی فریاگوزاری پەیوەندی بەوەرگرتنی بیمەی پاراستنی کۆمەڵایەتییەوە نییە".